هێزەکانی سەربە وەزارەتی ئیتلاعات له شارهکان بۆکان و تاران سێ هاووڵاتی کورد کە یەکێکیان مامۆستای زانستگایە دەسبەسەر کردوە.
ڕۆژی دووشەممە، ٧ی خاکەلێوە دوو لاوی خهڵکی شاری بۆکان به ناوهکانی سەعید ڕەشیدزادە و ئامانج قوربانی لەلایەن هێزی ئەمنییەتی لهو شارە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوسترانهوه.
ههروهها ماڵی ئەو دوو هاووڵاتییەش لهلایهن هێزه ئهمنیهتییهکانهوه لەدوای دەستبەسەرکردنیان، پشکێندراوە.
سەرچاوەکانی هەواڵ هۆکاری گیرانی ئەوانیان لەپێوەندی بە جێژنی کوردەواری نەورۆز ڕاگهیاندوه.
هەروەها کاناڵی تلێگرامی “ڕووداوی ڕۆژهەڵات” هەواڵێکی بڵاوکردووەتەوە کە بەپێی ڕێکەوتی ١٠ی ڕەشەممە مامۆستایەکی زانکۆی ئازادی مەهاباد به ناوی دوکتور “ئەمیر سەلیمیئەقدەم” پاش بانگهێشتکرانی بۆ سیمینارێک لە تاران، دەسبەسەر کراوە و
ئێستادا لە گرتووخانەی ئەویندا ڕاگیراوه.
پێویست به ئاماژهیه که ناوبراو دەرچووی ڕەشتەی حقوقی ئیسلامی لە زانکۆی دیمیشقی سوریەیە و ماوەیەکیش لە باڵیۆزخانەی عەرەبستانی سعوودی وەرگێڕ بووە.
لە ماوهی یەک مانگی ڕابردوودا و لەبەرەبەری نەورۆزی ئهمساڵدا، زیاتر لە ٤٠ هاووڵاتیی کورد لهلایهن شوێنه ئهمنیهتییهکان دەسبەسەر کراون کە چارەنووسی زۆربەیان هێشتا نادیاره.