سه‌لاحه‌دین دمیرتاش، هاوسه‌رۆكی پارتی دێموكراتیكی گه‌لانی و عه‌بدوڵا زه‌یدان، نوێنه‌ری مه‌جلیس و ئه‌ندامی ئه‌و پارته به‌ده‌ركردنی نامه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به پێشێلكردنی مافی به‌ندكراوان له توركیه مانیان له خواردن گرت.
هه‌ر ئێستا ١٤ نوێنه‌ری مه‌جلیسی پارتی دێموكراتیكی گه‌لان له گرتنگه‌كانی توركیه دان.
2 نوێنه‌ری به‌ندكراوی پارتی دێموكراتیكی گه‌لان، هه‌واڵی مانگرتنی خۆیان له ڕێگه‌ی پارێزه‌ره‌كانیانه‌وه ڕاگه‌یاند. ئه‌وان له‌و نامه‌یه‌دا نووسیویانه كه له ڕۆژی هه‌ینی ڕابردووه ده‌ست به مانگرتن ده‌كه‌ین و له‌و ڕێگه‌یه‌وه پشتیوانی له به‌ندكراوای سیاسیی وڵاته‌كه‌م ده‌كه‌م.
دمیرتاش و زه‌یدان پێڕانه‌گه‌یشتن به بارودۆخی به‌ندكراوانی مانگرتوو، فشاری چه‌ند قات بۆسه‌ر ئه‌و به‌ندكراوانه و ئاوڕنه‌دانه‌وه كاربه‌ده‌ستانی پێوه‌ندیدار هۆكاری مانگرتنی ئه‌و كه‌سانه‌یه.
ئه‌وان له په‌یامێكدا له زیندانی “ئه‌درین” داوایان له خه‌ڵك و چالاكانی سیاسی كرد كه سه‌باره‌ت به مانگرتن و پێشێلكردنی مافی به‌ندكراوان بێده‌نگ نه‌بن و هه‌ڵوێستیان هه‌بێ.
هاوكات سه‌باحه‌ت تونجل، نوێ،ه‌ری پێشووی پارلمانی توركیه و هاوسه‌رۆكی پارتی ناوچه‌یی دێموكراتیك “د ب پ”ش له نامه‌یه‌كی دیكه‌دا ڕایگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سی دیكه له سه‌ره‌تای ئه‌و مانگه‌ی زایینییه‌وه مان له خواردن ده‌گرین.
له‌لایه‌كی دیكه توركیه ئیدیعا ده‌كا كه پارتی دێموكراتیكی گه‌لان پێوه‌ندیان له پارتی كرێكارانی كوردستانه‌وه هه‌یه. به‌ڵام پارتی دێموكراتیكی گه‌لان ئه‌و تۆمه‌ته ڕه‌د ده‌كه‌نه‌وه.