وەزیری نێوخۆی دەوڵەتی ڕووحانی ده‌ڵێ زیاتر لە ١٠٠ كەس لە كۆمیتەی ئیمداد بە گهندهڵیو پووڵە پیسەكان، ٢٧ هەزار ئۆتۆمبێلی لووكسی وەك “پورشە” و “لێگزۆز”یان هاوردەی ئێران كردووە.
ڕەحمانی فەزڵی كە ڕۆژی یەكشەممە 6ی بانەمەڕ بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاری نوێنه‌ران له‌سه‌ر بابه‌تی پووڵە پیسەكان سه‌ردانی مەجلیسی کردبوو، گەندەڵیی كۆمیتەی ئیمدادی بە یەكێك لە بابەتەكانی “پووڵە پیسەكان”ناوبرد‌و گوتی به‌ڕێوه‌برانی کۆمیته‌ی ئیمداد كەلكی خراپیان لە “مافی هەژاران و دەسكورتهکان” وەرگرتووە.
ئەم ڕێكخراوە حكوومییە كە لە یەكەمین بنیاته‌کانی شۆڕشی١٣٥٧ لە ئێرانە، یەكێك لەم ده‌زگا و ڕێكخراوانەیە كە بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە ژێر چاوەدێریی ڕێبەریی كۆماری ئیسلامی‌دا به‌ڕێوه دهبرێو هەر بەم هۆیەوە نوێنەرانی مەجلیس بۆیان نییه لێكۆڵینەوەو پشكنین له‌سه‌ر چالاکییه‌کانی كومیتەی ئیمداد بکه‌ن.
وەزیری نێوخۆی ئێران لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا گوتی ساڵانە ٣ میلیارد دۆلار‌و بە واتایەكی دیكە بڕی ١٠ هەزار میلیارد تمەن به‌هۆی فرۆشتنی مادەی هۆشبەر لە سیستمی ئابووریی دێت‌و ده‌جێ.
ڕەحمانیی فەزلی گوتی كەسانێك كە لەم بوارەدا چالاكن مافی حیساب بە ناوه‌نده حکومهیو نیزامییه‌کان ده‌ه‌ن، به‌ڵام ئه‌و ناوی ئه‌و شوێنانه‌ی به ئاشکرا باس نه‌کرد.
ڕەحمانیی فەزلی هەروەها ئاشکرای کرد که ئاماری قاچاخی كاڵا لە ئێران ساڵانە بڕی 25 میلیارد دۆلاره، قاچاخی سووتەمەنی بڕی ٢٠ میلیارد دۆلار، قاچاخكردنی دا‌و دەرمان بڕی ٥٠ میلیارد دۆلار و راکردن له ماڵیاتی شیركەتو وه‌به‌رهێنه‌ره‌کان پتر له ٢٠٠ میلیارد دۆلاره.
ئه‌و له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا به ڕاشکاوی باسی له گه‌نده‌ڵییه حکومهتییهکانو ئابووریی شپڕێوی ئێران کردوه.