هاونیشتیمانانی به‌ڕێز!
خه‌ڵکی ئازادیخواز و خه‌باتگێڕی کوردستان!
به بۆنه‌ی نه‌ورۆزی پیرۆز، جێژنی له مێژینه‌ی کورد و گه‌لانی دیکه‌ی ناوچه و هاتنی ساڵی نوێی هه‌تاوییه‌وه پڕ به دڵ پیرۆزباییتان لێ ده‌که‌ین.
به‌م بۆنه‌یه‌وه سڵاو دهنیڕین بۆ گیانی پاکی شه‌هیدانی کوردستان که له به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ رێژیمی شه‌ڕخواز و تێرۆریستی کۆماری ئیسلامی و له‌م دوایییانه‌شدا له له‌به‌رامبه‌ر گرووپی تێرۆریستیی داعشدا گیانیان له پێناو پاراستنی نیشتیمان و نه‌ته‌وه‌که‌یاندا به‌خت کردوه. سڵاو ده‌نێرین بۆ زیندانیانی سیاسی و بنه‌ماڵه سه‌ربه‌رزه‌کانیان، بۆ خه‌ڵکی ئازادیخوازی کوردستان و سه‌رانسه‌ری ئیڕان که سه‌ره‌ڕای که‌ندوکۆسپه‌کانی کۆماری ئیسلامی و دژایه‌تیی ئه‌م رێژیمه له‌گه‌ڵ هه‌ر چه‌شنه شادی خۆشییه‌ک، نه‌ورۆز و ساڵی تازه جێژن ده‌گرن.
هیوادارین ساڵی تازه ساڵی پاشه‌کشه‌ی دوژمنانی ئازادی و شکستی تێرۆریزم بێ و ساڵێکی پڕ له خێر‌و خۆشی بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد له سه‌رانسه‌ری کوردستان و خه‌ڵکی ئازادی خوازی ئێران بێ.
ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دیموکراتی کوردستان
نه‌ورۆزی 1394ی هه‌تاوی