كۆماری ئیسلامیی ئێران هاوكات له‌گه‌ڵ یه‌كیه‌تیی گرووپه تیرۆریستییه‌كانی سه‌ربه ئه‌لقاعیده له سووریه، سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی شیعه‌كانی ئه‌و وڵاته ڕێككه‌وتن.
كۆماری ئیسلامیی ئێران به خانه‌خوێیی وڵاتی قه‌ته‌ر له‌گه‌ڵ یه‌كیه‌تیی گرووپه تیرۆریسته‌كانی سه‌ربه ئه‌لقاعیده، سه‌باره‌ت به شیعه‌كانی فوعه و كفریا ڕێككه‌وتن كه قه‌راره شیعه‌كانی شاری ئه‌دلیب كه چه‌ندین هه‌زار كه‌سن ئه‌و شاره به‌جێ بێڵن. پێشتریش به هاوكاریی توركیه ٣٠٠ كه‌س ئه‌و شاره‌یان به‌جێ هێشتبوو.
گرینگ‌ترین ئاكامی ئه‌و وتووێژه، به‌ڕه‌سمی ناسینی “ئه‌حرار ئه‌لشام” و “ته‌حریر ئه‌لشام” له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیی ئێران و حیزبوڵای لوبنانه‌وه بوو كه پێكه‌وه ڕێككه‌وتنیان ئیمزا كردوه.
به‌پێی هه‌واڵی هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كان به ڕاشكاری ناوی حسام شافعی وه‌ك یه‌كێك له سه‌رۆكانی هه‌یئه‌تی وتووێژكار كه له‌لایه‌ن ئه‌لقاعیده‌وه نێردراوه، هاتووه.
شافعی وێڕای پشتڕاستكردنه‌وه هه‌واڵی وتووێژی ڕاسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران، له لاپه‌ڕی تایبه‌تیی خۆیدا ده‌نووسێ، “جه‌یش ئه‌لفه‌تح” وه‌ك ڕێكخراوی به‌ڕێوه‌به‌ریی پارێزگای ئه‌دلیب له‌گه‌ڵ ئێران وتووێژی كردوه. ئه‌مه له حاڵێكدایه كه به‌شار ئه‌سه‌د له هیچكام له مه‌عادله‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه ڕۆڵی نییه و هیچ گرینگیی بۆ لایه‌نه‌كانی وتووێژكار نه‌بووه.