جێگری فه‌رمانده‌ی هێزی ئینتزامیی كۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگه‌یاند كه له هه‌ر٧١ خوله‌كدا كه‌سێك به هۆی ڕووداوه‌كانی ماشێن له‌سه‌ر جاده‌كان گیانی لێده‌ستێندرێ.
به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه نێوخۆییه‌كانی ئێران، ئه‌سكه‌نده‌ر موئمنی، ڕۆژی ڕابردوو وێڕای ئاماژه به دابه‌زینی ئاستی ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ له شه‌پۆلی دووهه‌می سه‌فه‌ره‌كانی نه‌ورۆزیدا گوتی، “ڕووداوه‌كانی هاتوچۆی وڵاته‌كه‌م له چاو وڵاتانی دیكه‌ی جیهان له ئاستێكی به‌رز دایه.”
ناوبراو گوتی، نه‌ورۆزی ساڵی پێشوو له هه‌ر ٦٠ خوله‌كێكدا كه‌سێك به هۆی ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ گیانی لێده‌ستێندرا به‌ڵام ئه‌م ساڵ بۆ ٧١ خوله‌ك به‌رزبۆته‌وه و به‌ڵام ئه‌و ئاماره ڕه‌قه‌مێكی دڵته‌زێنه.
كۆماری ئیسلامیی ئێران كه به‌رزترین ئاماری كوژراوانی ڕووداوه‌كانی هاتوچۆی هه‌یه له ماوه‌ی یه‌ك ده‌یه‌ی ڕابردوو پۆلیس هه‌موو ڕێگه‌كانی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕووداوانه گرتۆته‌به‌ر به‌ڵام نه‌یانتوانیوه به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ئه‌و ڕێژه‌یه دابه‌زێنن. ساڵانه له ئاستی كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا نزیك به ١٦ هه‌زار كه‌س به‌هۆی ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
زیانی جاده‌كان له نه‌ورۆزی ئه‌مساڵدا سه‌ره‌ڕای دابه‌زینی ئاستی ڕووداوه‌كان به‌م حاڵه‌ش به‌پێی قسه‌ی مو‌سا ئه‌میری جێگری سه‌رۆكی پۆلیسی ڕاهوور، ته‌نیا له ماوه‌ی ٢ ڕۆژی نه‌ورۆزدا١٤٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا‌و زیاتر له ٩٥٠ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.