زه‌هرا ئه‌حمه‌دی‌پوور، جێگری سه‌ركۆمار له ڕه‌وتی سه‌فه‌ری خۆیدا بۆ پارێزگای كرماشان له‌گه‌ڵ كۆبوونه‌وه ناڕه‌زایه‌تیی كۆمه‌ڵێك خوێنده‌واری زانكۆ ڕووبه‌ڕوو بوویه‌وه.
ڕۆژی ٨ی خاكه‌لێوی له ڕه‌وتی سه‌ردانی جێگری سه‌ركۆماری ئێران و سه‌رۆكی ڕێكخراوی میراتی فه‌رهه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌یئه‌تی هاوڕێی بۆ پارێزگای كرماشان، به‌شێك له خوێنده‌وارانی زانكۆ به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له هه‌مبه‌ر بێكاریی خۆیان كۆببوونه‌وه كه له لایه‌ن ناوبراوه‌وه بۆ پارێزگاریی ئه‌و شاره بانگ كرا و له‌لایه‌ن پارێزگاره‌وه وه‌رنه‌گیران و ناوبراو سه‌باره‌ت به‌م كرده‌وه‌یه هه‌ڵوێستی خۆی ده‌ربڕی و وه‌ڵامی هه‌واڵنێری مێهری نه‌دایه‌وه و گوتی، “ئێوه ڕاپۆرتی خۆتان به‌ڕی كردوه…!”
ناوبراو گوێ له به‌شێک ده‌رده‌دڵ و داواکاریی خوێنده‌وارانی باڵای بێ‌کاری ئه‌و شاره گرت که داوای دروستکردنی کارخانه و پڕۆژه‌ی به‌رهه‌مهێنانیان کرد و گله‌ییان ئه‌وه‌بوو که زۆربه‌ی کارناسانی باڵای ئه‌و شاره بێکار یان شۆفیری تاکسین.
شایانی باسه که خوێنده‌وارانی زانكۆ به‌شێكی هه‌ره زۆری بێكارانی ئێران پێك دێنن و نرخی بێكاری له پارێزگای كرماشان به‌رزتر له نێونجیی ڕه‌سمیی ئێرانه.