وهزیرێکی دهوڵهتی حهسهن روحانی دهڵێ دهبێ یارانهی١١ میلیۆن کهس ببڕدرێ.
عەلی ڕەبیعی، وەزیری تەعاون، كارو خۆشبژیویی كۆمەڵایەتیی ئێران، وێڕای ئاماژە بەوهی بڕینی یارانە له توێژی دهولهمهندو پڕداهات دەستی پێكردووە، گوتی بڕینهی یارانەی توێژی پڕداهات لە ٣٠ هەزار كەسهوه دەستی پێكردو تا ئێستا یارانه له ٢٠٠ هەزار كەس بردراوه.
ڕەبیعی دەڵێ بڕینی یارانەی كەسانی پڕداهات تا قەرەبووکردنهوهی ٦ هەزار میلیارد تمەنیی كەسریی بوودجە دهولهت له سۆنگهی پێدانی یارانەكان درێژەی دەبێ. بە قسهی وەزیری تەعاون، كارو خۆشبژیویی كۆمەڵایەتی، بۆ گەیشتن بەم مهبهسته دەبێ یارانەی نزیك بە ١١ میلیون كەس ببڕدرێ.
شایانی باسە لە ئامارێكی جیاوازتردا كە هەواڵدەریی فارس لە زمان ڕەبیعی، بڵاوی كردبۆوە دەوڵەت بۆ پێدانی یارانەی نەغدی لە ساڵی ١٣٩٤دا بڕی ٩ هەزار میلیارد تمەن كەسریی بوودجەی هەیە و بۆ قەرەبووكردنەوەی ئهوه دەبێ تا كۆتایی ئەمساڵ یارانەی ١٦ میلیون كەس ببڕدرێ.