مەجلیسی ئێران لە كاردانەوە بە گەڵاڵەی سەنای ئامریكادا بە ئامادەكرانی گەڵاڵەیهکی دوو فەورییەتی جهختی كردەوە كە هیچ ڕێككەوتنی ناوكی بەبێ ڕەزامەندیی مەجلیس ئیعتباری نابێ.
لە حاڵێكدا ئێرانو گرووپی 1+5 خۆیان بۆ خولی نوێی وتووێژەكان لهسهربەرنامەی ئەتۆمیی كۆماری ئیسلامی لە نیویۆرك ئامادە دەكهن، مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران داوای چاودێریی ورد بهسهر وتووێژی ناوكیو پەسندكرانی ڕێككەوتنی كۆتاییهکهیدا دهکهن.
نوێنەرانی مەجلیسی ئێران له کاردانهوه به گەڵاڵەی سەنای ئامریكادا گەڵاڵەیهکی دوو فەورییەتیی ئامادە كردوە كە بەپێی ئەم گەڵاڵەیە هەر چەشنە ڕێككەوتنێكی ئەتۆمی لە نێوان ئێرانو كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پێوەندیی بە قبوڵکردنو پهسهندکردنی لهلایهن مەجلیسەوە هەیە.
بەپێی ئەم گەڵاڵەیە قەرارە هەیئەتێكی ٧ كەسی لە مەجلیس چاودێریی ڕەوتی وتووێژی ناوكی بكەنو لە كۆتاییدا ڕاپۆرت به هەیئەتی سەرۆكایەتیی مەجلیس بدهنهوه.
كاربەدەستانی ئێرانی ئەم بابەتە ناشارنەوە كە هەوڵەكانی ئەم دواییانەی مەجلیسی شورای ئیسلامی لە پێناو بەرەنگاربوونەوەی فشارەكانی كۆنگرەی ئامریكا بۆ دەوڵەتی ئۆباما بووەو داوای نواندنی ڕۆڵی وەك یەكی قانووندانهرانی ئامریكایی لە ڕەوتی وتووێژی ناوكیدان.