جێژنی نەتەوەیی نەورۆز لە وڵاتی ئاڵمان و لە شاری کۆڵن بە هاوکاری هێزە کوردستانییەکان لە ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٥ی خاکەلێوەی ساڵی ٢٧١٧ ی کوردی بەڕیوەچوو.
ئەو ڕێورەسمە بە هاوکاریی هێزە کوردستانییەکان لە هەرچوار بەشی کوردستان ئامادە کرابوو کە حیزبی دێموکراتی کوردستانی “کومیتەی ئاڵمان” یەکێک لە ئامادەکارانی ئەو ڕێوڕەسمە بووە و، ژمارەیەک لە ئەندامانی حیزبی بەو بۆنەوە بەشدارییان تێدا کردبوو.
بەرنامەکە بە سروودی نەتەواییەتی ئەی ڕەقیب و پاشان ساتێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان دەست پێکرا.
پاشان هاوڕێ هەمزە ئەحمەدی ناسراو بە هەمزە مەنگووڕ پەیامی پیرۆزبایی جێژنی نەورۆزێ ٢٧١٧کوردی بە زمانی سۆرانی پێشکەشی بەشداربووان کرد.
دواترئەحمەد بەربڕ شێعرێکی کورتی سەبارەت بە نەورۆز پێشکەش کرد و، جەلیل باشووری بەزمانی بادینی و بەڕێز مامۆستا فەتاح بە زمانی ئاڵمانی پەیامی پیرۆزبایی خویانیان پێشکەش کرد.
چەند تابلۆی جوانی هەڵپەرکێی و گورانی کوردی بەڵگەی کۆتایی ئەو رێورەسمە بوو.