بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە سەید موسلیح تاهیری کوڕی سەید ئیبڕاهیم تاهیری ، خەڵـکی ئاوایی پرداوێ سەر بە شاری شنۆ پاش ماوەیەک بەربەرەکانی و دەست و پەنجە نەرم کردن لە گەڵ نەخۆشی ، لە ڕێـکەوتی ۷ ی خاکەلێـوە ی ۱۳۹٦ ی کۆچی هەتاوی و لە تەمەنی ۳۳ ساڵـیدا ، لە نەخۆشخانەی مەدەنی شاری تەورز کۆچی دوایی کرد . شەوی دوشەممە لە سەر سێ شەممە لە نێـو ئاپـۆڕای خەڵـکدا لە گۆڕستانی ئاوایی حەسەن نوران ، تەرمی بە خاکی پیرۆزی نیشتمان سپێـردرا . سەید برایمی بابی, ئەندامێکی چالاک و بە وەجی تەشکیلاتی نەهێنیی حیزبی دیموکرات لە ناوچەی شنۆ بوو کە چەندین جار گیراو کەوتە ژیر ئازاروئەشکەنجە. بەلام هەموو جارێ بە بیرو باوەڕێکی پتەوترەوە درێژەی بە تێکۆشان دەدایەوە. دواجار لە سەیری حەفتای هەتاوی دا گیراو بە ئێعدام مەحکووم کرا و ئەو حوکمە نارەوایەیان لە سەر بەڕیوە برد و شەهیدیان کرد. یادی شەهید سەید برایم و کوڕە جوانەمەرگەکەی سەید موسلیح بەرز و بەڕێز بێ