ژنە شاعیرێکی خەڵکی شاری ورمێ دیوانی شیعری خۆی بە زاراوەی کرمانجی بڵاوکردەوە.
لە کۆتاییەکانی ساڵی ڕابردوودا، شلێر ئەمراەنەژاد دیوانی شیعریی خۆی بە زاراوەی کوردیی کرمانجی لە شاری ورمێ لەچاپ دا.
ئەو کۆمەڵە هەڵبەستە لەژێر ناوی “پرۆژستۆرا جیهانی” لە ٦٣ لاپەڕەدا بڵاو کراوەتەوە.
ڕێنووسی ئەو پەرتووکە بە کوردیی لاتینە و زۆربەی هەڵبەستەکانی بابەتی ژنانە و وێنای ژنانەی لەخۆ گرتووە.
شایانی باسە ئەمە یەکەم دیوانی لەچاپ دراوی “شلێر ئەمراەنەژاد”ـە کە لە چەندین بۆنە و فێستیڤاڵی وێژەییدا خەڵاتی پێبەخشراوە.
دیوانی”پرۆژستۆرا جیهانی” لە چاپخانەی “عمو علوی” بە تیراژی ٥٠٠ دانە لە چاپ دراوە.
پێویست بە ئاماژەیە ئەو ژنە شاعیرە ساڵی ١٣٥٨ لە ورمێ لەدایک بووە و وێڕای وەرگێڕانی کتێبی “اولدوز و کلاغ ها”ی سەمەد بێهرەنگی، لە دامەزاروەی ئەحمەدی خانی وانەی کوردیی کرمانجی بە فێرخوازان دەڵێتەوە.