ئاژانسەکانی هەواڵی ئێران رایانگەیاند: پێنج کەسی دیکە لە چەکدارانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شەڕی نێوخۆی سووریە کوژراون کە سێ کەسیان سەر بە لەشکری فاتمیوونن.
هەواڵدەریی ئیسنای ڕێژیمی ئێران رۆژی ڕابردوو رایگەیاند: تەرمی سێ کەس لە کوژراوەکان پارێزەرانی مەزارگە پیرۆزەکانی شیعان بوونە و لە کاتی شەڕکردن لە باشووری حەلەب بەدیل گیراون و پاشان کوژراون.
هەروەها ئیسنا رایگەیاندوە تەرمی ئەم کوژراوانە ٢٠ رۆژ لەمەوبەر بە هۆی تاقیکردنەوەی دی ئێن ئەی ناسروانەتەوە.
لەشکری فاتمیون لە چەکدارانی ئەفغانی پێکهاتووە کە لە سووریە لە لێر دەسەڵات و فەرمانی ئێران شەر دەکەن.
هەروەها ڕۆژی هەینی پاسدارێکی دیکەش سەربە ەایەگای بەسیجی ١١٣ی تاران لە شاری حەممای سووریە کوژرا..
شایانی باسە لە شەڕی نێوخۆی سووریە هەتا ئێستا لانیکەم ٣٢٠ هەزار کوژراو و بە میلیۆنان ئاوارەی لێکەوتووەتەوە.