ئامارەكان ئەمە دەردەخەن كە لە ماوەی ٩ مانگی ڕابردووی سەرەتای ساڵی رابردوودا هەموو ڕۆژێ ١١ كەس لە ئێران خۆیان کوشتوه.
بەپێی ئاماری ڕاگەیەندراو لە لایەن ڕێكخراوی پزیشكیی قانوونیی ئێران لە ماوەی ٩ مانگی سەرەتای ساڵی ١٣٩٣دا زیاتر لە ٣١٢٥كەس خۆیان كوشتووەو لە نێو ئەم كەسانەدا ٩٨٢ كەسیان ژن و ٢١٤٣ كەسیان پیاو بوون.
ڕۆژنامەی “قانوون” نووسیویهتی كە لە ماوەی ڕابردوودا دیاردهی خۆكوژیی لهنێو خەڵكدا زیادی کردوهو ڕووداوێك كە بە گومانی كۆمەڵناسان زیاتر لەوەی هۆكاری تاكەكەسیی هەبێ، هۆكاری كۆمەڵایەتی هەیە.
شایانی باسه ئێران لە نێو وڵاتانی جیهاندا لە بوار خۆكوژی لە پلەی٤٨ دایە. بەپێی ئامار ئەگەرچی لە سەرەتای ئینقلابی ساڵی ٥٧ دا ڕێژەی خۆكوژی زۆر كەم بوو، بەڵام ئێستا بهپێی ئامارهکان له ساڵدا له نیوان ٥ تا ٧ هەزار كەس لە ڕێگەی خۆكوژییەوە کۆتاییان به ژیانیان دههێنن.