پتر لە ١٣٠ کەس لە شاخەوانەکان و ژینگە ویستانی سەردەشتی بە بەزاندنی کێوی تاژندەر و گەیشتن بە لووتکەی ئەو شاخە ٢١٧٤ میترە، یادی نەورۆزییان لەو بەرزاییە کردەوە.
رۆژی ٧ی خاکە لێوەی ٩٦ی هەتاوی بەشێکی بەرچاو لە شاخەوانەکانی ناوچەی سەردەشت بە هەڵکشان لە کێوی تاژەندەر لە لووتکەی ئەوشاخە ئاستەم وبەرزە بە کردنەوەی ئاگرو هەڵپەرکێی یادی نەورۆزی کوردەوارییان بەرز ڕاگرت.
١٣٠ ژینگەپارێزو شاخەوانی خەڵکی ناوچەی سەردەشت لە رۆژانی سەرەتای بەهار، بە درێژەدان بە چالاکیی ژینگەپارێزی خویان لە دەوری ئاگری نەورۆزی ئەمساڵ لە بەرزاییەوە، پەیامی نیشتماندۆستی و ژینگەپارێزییان راگەیاند و هاوکات بە کردنەوەی ئاگر، بۆنی نەتەوەیی نەورۆزیان کە ئەمساڵ نەورۆزێکی تایبەت بوو بەرز نرخاند.
شایانی باسە گرووپی شاخەوانیی سەردەشت لە تەنێشت وەرزشی شاخەوانییەوە هەموو ساڵێک کۆمەلێک چالاکیی فەرهەنگی و ژینگە پارێزی بەڕێوە دەبە.