دوایی دایکی شه‌هیدێکی حیزبی دێموکرات له ناوچه‌ی سه‌رده‌شت کۆچی دوایی کرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی کۆمیسیۆنی ته‌شکیلاتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان ڕۆژی یه‌کشه‌ممه،٦ ی بانه‌مه‌ڕ دایه ئایشی حهسهننهژاد، دایکی شه‌هید محه‌ممه‌د مه‌حموودزاده له ئاوایی قوڵه سوێروێی سه‌رده‌شت کۆچی دوایی کرد.
دایه ئایشێ که له نێو خه‌ڵکدا به کوێخا ژنه ئایشێ به‌ناوبانگ بوو، که‌سێکی دڵسۆز، خه‌ڵک خۆشه‌ویست، حیزبی و به‌بیروباوه‌ڕ بوو. هیوای گه‌وره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمهرگهکانو وه‌دیهاتنی خه‌ونی پیرۆزی کوڕه شه‌هیده‌که‌ی بوو که ساڵی ٦٤ به ده‌ستی هێزه‌کانی ڕیژیم شه‌هید کرا.
ڕۆژی ١٦ ی بانه‌مه‌ڕی ساڵی ٦٤ی هه‌تاوی پێشمه‌رگه‌کانی “هێزی موعینی” ی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له عه‌مه‌لیاتێک دا هێرشیان برده سه‌ر پایگای پاسدارهکانو زه‌بری توندان لێ وه‌شاندن. دوایه هێزه‌کانی ڕێژیم په‌لاماریان برده سه‌ر خه‌ڵکی ئاوایی قوڵه‌سوێروێ و محه‌ممه‌د مهحموودزادهیان به دیل گرت و بردیان بۆ پایهگاو پاش ماوه‌یه‌ک ته‌رمی به گولله دابێژراوی محه‌ممه‌دیان له نێو ئاوایی فڕێ دا. له ئاکام دا شه‌ڕێکی ده‌سته‌ویه‌خه له نێوان خه‌ڵکی ئاوایی چه‌کداره‌کانی ڕێژیم ڕووی دا که دوایه‌ش خزم و که‌سوکاری شه‌هید محه‌ممه‌د که‌وتنه به‌ر لێدان و ئه‌شکه‌نجه‌ی دژی گه‌لییه‌کان.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان به‌و بۆنه‌یه‌وه سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌و که‌سوکاری دایه ئایشێ ده‌کاو خۆی به شه‌ریکه خه‌م و ماته‌میان ده‌زانێ.