وەزارەتی نێوخۆی بەحرەین رایگەیاند: ئەندامانی تۆڕێکی تیرۆریستی لەکاتێدا خەریکی پلاندانان بۆ هێرشی تیرۆریستی بوون، دەستگیرکران.
سەرچاوەی هەواڵدەریی بەحرەین لە زمان وەزارەتی نێوخۆی ئەم وڵاتەوە رایگەیاند: دستگیرکراوان لە لایەن ئێرانەوە پشتگیری دەکران و پلانیان بۆ تیرۆرکردنی کەسایەتییە سیاسییەکانی بەحرەین داڕشتبوو.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەم تۆمەتەی رەت کردۆەتەوە و وەک درۆیەکی بێ بنەما و بێ ئاکام ناوی بردوە.
بەحرەین هەفتەی رابردووش رایگەیاندبوو، چەند کەسێکی بە تۆمەتی کاری تیرۆریستی دەستگیر کردوە کە پێوەندیان بە کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە هەبووە.
کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دوای هاتنە ئارای بەهاری عەرەبی، لە ناوچەی رۆژهەڵاتی نیوە ڕاست دەستی دایە کێشەنانەوە
وڵاتی بەحرەین یەکێک لەو وڵاتانەیە کە کۆماری ئیسلامی بە دەستێوەردان لەو وڵاتەدا تاوانبارە و ناکۆکێی نێوان تاران و “ریاز”یشی لێکەوتەوە.