بە پێی هەواڵی گەیشتوو لە شاری بانە پێشنیوەڕۆی رۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٨ی خاکەلێوە لە نێوان خەڵک و هێزەکانی ئینتیزامی لەو شارە تێکهەڵچوونێک هاتە ئاراوە.
هەواڵنێری کوردستان وکورد لە شاری بانە ڕایگەیاند کاتژمیر دە ونیوی رۆژی سێ شەممە ٨ی خاکە لێوە لە بەردەم بازارچەی شارەداری هیزەکانی ئینتیزامی کە هەڵیانکوتابوو سەر شوفێرێکی “٣اف” کە گوایە لە کاسبکارانی سەر سنوور دەبێ و دەیانهەوێ دەستبەسەری بکەن ، خەڵک لەسەری وە جەواب دێن و ناهێڵێن ئەو کەسە دەسبەسەر بکرێ، لە ئاکامی ئەو تێکهەڵچوونە فیشەکێک تەقێندراوەو کەسێکی فارس بریندار بووە.
شایانی باسە بێرێزی کردنی هێزەکانی ئینتیزامی لە پێشچاوی خەڵکەوە بە شارۆمەندان ، زۆرجار تووڕەیی خەڵکی لێدەکەوێتەوەو دەبێتە هۆی شەڕ وتێکهەڵچوون.