درێژه‌ی کوژراوانی سه‌ر به سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی له سووریه،
له رۆژانی ده‌سپێکی ساڵی تازه ئه‌ندامێکی دیکه‌ی سپای پاسداران له شه‌ڕ و تێکهه‌ڵچوونه‌کانی سووریه گیانی له‌ده‌ست‌دا.
هه‌واڵده‌رییه‌کانی کۆماری ئیسلامی بڵاویان کرده‌وه که رۆژی دووشه‌ممه 7ی خاکه‌لێوه ته‌رمی پاسدار “سه‌عید خاجه ساڵحانی” که له پارێزگای حما له سووریه کوژرا بوو له شاری پاکده‌شتی که‌ره‌ج نێژرا.
شایانی باس کۆماری ئیسلامی زۆرجار ڕێکه‌وت و شوینی کوژراوانی سپای پاسداران بڵاو ناکاته‌وه‌و ته‌نانه‌ت ئه‌و هێزانەی که شارۆمه‌ندی ئه‌فغانستان و پاکستانن و له ژێر ناوی “زه‌ینبیون” و فاتمیون” له ریزی سپای پاسداران بۆ شه‌ڕی سووریه‌و عیراق ڕێک خراون ، دوای کوژران لە شوێنێکی شاراوە دەنێژرێن.
جێی‌ئاماژه‌یه لە دوای ئاڵۆزییەکانی وڵاتی سووریە و عێراق سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە هەناردنی هێز و ڕێکخستنی ملیشیاکانی بۆتە بەشێکی بەرچاو لە کێشەو گرفتەکانی ئەو دوو وڵاتە، هەر ئەمەش کۆماری ئیسلامی و سپای پاسدارانی لە گەڵ رەخنەو هەڵوێستی نیو نەتەوەیی رووبەڕوو کردووتەوە.
بە هۆی دەستێوردان و کردەوە تیرۆریستیەکانی سپای پاسداران کە لانیکەم لە وڵاتی سووریە هەزاران خەڵکی بە تاوان کوژراون، چەندین کۆڕکۆبوونەوەی نێونەتەوەیی خوازیاری ئەوەن ، کە ئەو هێزە سەرکوتکەرە بخرێتە نێو لیستی تیرۆریزمەوە.
هەر لەو پێوەندییە‌دا رۆژی ٧ی خاکەلێوە “پۆل ڕایان” بەرپرسی مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا بە خستنە بەرباسی کێشەنانەوەی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەو تێکدانی ئاسایشی نێونەتەوەیی، داوای کرد کە سپای پاسدارانی ئەو رێژیمە بە هۆی کوشتنی خەڵکی بێ تاوان لە سووریەو یەمەن، گوشاری لەسەر بخرێت و وەکوو هێزێکی تیرۆریستی مامەڵەی لەگەڵ بکرێت