كرێكارانی ده‌ركراوی كارخانه‌ی پۆڵای زاگرۆس هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌فه‌ری ڕۆحانی بۆ سنه له شوێنی تێپه‌ڕبوونی ناوبراو له هه‌مبه‌ر بینای پارێزگاری سنه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه برد.
كرێكارانی ده‌ركراوی كارخانه‌ی پۆڵای زاگرۆس ڕۆژی شه‌ممه ٥ی خاكه‌لێوه‌ی ساڵی ڕابردوو به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به داخران و ناڕوونیی بارودۆخی به‌رده‌وامیی كاره‌كانیان بۆ چه‌ندمین جار له به‌رده‌م بینای پارێزگاری كۆبوونه‌وه.
یه‌كێك له كرێكارانی ناڕازی گوتی، ماوه‌ی ٣ ساڵه كارخانه‌ی پۆڵای زاگرۆس به ٤٠٠ كرێكاره‌وه داخراوه به‌ڵام هێشتا هیچكام له ئه‌ندامانی هه‌یئه‌تی ده‌وڵه‌ت تا ئێستا له ڕه‌وتی سه‌فه‌ری خۆیاندا بۆ ئه‌و پارێزگایه هیچ هه‌وڵێكیان بۆ چاره‌سه‌ریی كێشه‌كانی ئه‌و كارخانه‌یه نه‌داوه.
هەروەها بە پێی ڕاپۆرتی موکریان پتر٢٤٠ چالاکی مەدەنی و فەرهەنگیی کورد بە نووسین و واژۆ کردنی نامەیەک بۆ حەسەن روحانی خوازیاری ئەوەبوون ڕیگە نەدا پرۆژی ئاپارتمان سازیی لە نێو زەوی وزاری کتێبخانەی گشتیی شاری سنە کە ناوەندێکی فەرهەنگییە بەڕێوە بچێ.