پاسدار ڕۆسته‌م قاسمی گوتی، كه‌سانێك كه ئیدیعایان ده‌كرد له ماوه‌ی ١٠٠ ڕۆژدا هه‌موو گیروگرفته ئایوورییه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن، ئالزایمێری سیاسی‌یان گرتووه.
پاسدار ڕۆسته‌م قاسمی وه‌زیری نه‌وتی پێشووی كۆماری ئیسلامیی ئێران دانی به بارودۆخی خراپی ئابووری و هه‌ژاری و بێكاری دانا‌و گوتی، ٢٠ میلیۆن هه‌ژار له ئاستی ئێران‌دا هه‌یه له حاڵێكدا كه كارخانه‌كانی ئێمه داخراون به‌ڵام كارخانه‌ی هه‌ژاری له ئێران زۆر به باشی كار ده‌كا و هه‌ژاری به‌رهه‌م دێنێ. بارودۆخی وڵات به تایبه‌ت له مه‌سه‌له‌ی بێكاری تا ئاستی بێزاری ڕۆیشتووه.
ناوبراو كه ڕۆژی شه‌ممه له گورگان قسه‌ی ده‌كرد كه له به‌ره‌به‌ری هه‌ڵبژاردن هێرشی كرده‌سه‌ر حه‌سه‌ن ڕۆحانی و گوتی، كه‌سێك كه ئاماده‌ی وه‌ڵامدانه‌وه نه‌بێ، ریسك نه‌كا و توانای وه‌رگرتنی به‌رپرسایه‌تیی نه‌بێ نابێ وه‌ریشی بگرێ، هێندێكیش هه‌ر له‌و سه‌روو به‌نده‌دا ده‌یانگوت له ماوه‌ی ١٠٠ ڕۆژدا هه‌موو كێشه‌كانی ئێران چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین پێموایه ئالزایمێری سیاسی‌یان گرتووه.
شایانی باسە ململانێ باڵەکانی نیزام لە سەروبەندی هەڵبژاردنەکاندا گرژتر دەبێ و هیچ لایەنێک لەئاست گیروگرفتەکان خۆی بە بەرپرسیار نازانێ ، خودی قاسم رۆستەمی وەزیری پێشووی نەوت و لە کەسانی نزیک بە باڵی ئەحمەدنەژاد بە گەندەڵیی ماڵی تاوانبارە.