ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان “چاونیوز”، چەند لاپەرەیەکی لە کۆمەڵکوژیی سپای پاسداران لە مانگی خاکەلێوەی ١٣٥٩ی هەتاوی وەبێرهێناوە.
بە پێی ڕاپۆرتی چاونیوز ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان له مانگی خاکه‌لێوه‌ی ساڵی ١٣٥٩ی هه‌تاوی و هه‌روه‌ها خاکه‌لێوه‌ی ساڵی ١٣٦٢ی هه‌تاوی‌دا ٤ کۆمه‌ڵکوژی له ناوچه جیاوازه‌کانی کوردستان‌دا ڕوویان دا.
له‌و کۆمه‌ڵکوژییانه‌دا هێزه‌کانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران په‌لاماری گونده‌کانی “قه‌ڵاتان له نه‌غه‌ده”، ” هه‌ڵه‌قوش و گێجه له ناوچه‌ی سۆمای ورمێ”، ”چه‌قه‌ڵ مسته‌فا و خه‌لیفه‌لیان و گۆڕخانه له نه‌غه‌ده”یان دا و ٤٦ که‌س له خه‌ڵکی ئه‌و گونده‌یان کوشت و ده‌یان که‌سیش له‌و په‌لامارانه‌دا بریندار بوون.
قوربانیانی ئه‌و کۆکوژییانه خه‌ڵکی سڤیل و بێ‌تاوان و بێ‌ده‌ره‌تانی ئه‌و گوندانه بوون که منداڵی ١٠ ساڵه هه‌تا پیره‌پیاوی١٠٠ ساڵ ته‌مه‌نیان له نێودا بوو.
ئه‌و کۆمه‌ڵکوژییانه به‌دوای فتوای جیهادی ئایه‌توڵڵا خومه‌ینی، دامه‌زرێنه‌ری کۆماری ئیسلامیی ئێران به دژی کورده‌کانی ئێران ڕوویان دا.
قاڕنێێ، قه‌ڵاتان، سه‌وزی، ئیندرقاش، دیلانچه‌رخ، حه‌لبی، کۆیکان، که‌رێزه‌ی شکاکان، چه‌قه‌ڵ مسته‌فا، خه‌لیفه‌لیان، گۆڕخانه، وسووکه‌ند، قه‌ره‌گۆل، دێمه‌سوور، جافرئاباد، مه‌رجانئاباد، بایزاوێ، جبره‌ئیل ئاوا، گونده‌وێڵه، دووئاو، کووره‌خانه‌ی سارووقامیش، هه‌ڵه‌قووش، گێجه و سۆفیان به‌شێک له‌و گوندانه بوون که دوای فیتواکه‌ی خومه‌ینی و ڕاگه‌یاندنی شه‌ڕ له دژی کورد کەوتنە بەر پەلاماری هێزەکانی کۆماری ئیسلامی‌و، ڕووبەڕووی کۆمه‌ڵکوژی بوونەوە.
له‌نێوان ساڵه‌کانی ١٣٥٩ تا ١٣٦٢ و له ماوه‌ی نزیک به چوار ساڵدا، لانیکه‌م ١٤ کۆمه‌ڵکوژی لە لایەن هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه له گونده‌کانی کوردستان ئەنجام دران. له‌و کۆمه‌ڵکوژییانه‌دا سه‌دان که‌سی مەدەنی کۆمه‌ڵکوژ کران، که هه‌تا ئێستا ته‌نیا ناوی (٢٤٢) که‌س لەوانە تۆمار کراون.
شیاوەی باسە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان بە مەبەستی گرینگی دان بە پرسی مافی مرۆڤ لە ئێران و باتیبەتی لە رۆژهەڵاتی کوردستان دامەزراوەو هەوڵ دەدا لە سەر ئازادیی تاکەکەسیی، مافی مرۆڤ بە گشتی زانیاریی و هەواڵ بڵاو بکاتەوە.