له ئیلام باوکێک به‌هۆی ههژاریو دسته‌نگی خۆی‌و منداڵه‌کانی ده‌رمانداو کرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی په‌یامنیری کوردستان‌و کورد له ئیلام باوکێک له شاری ئه‌یوان به‌هۆی ههژاریو بێ ئه‌نوایی خۆی‌و منداڵه‌کانی که کوڕ‌و کچێک بوون ده‌رمانداو کردوه‌و به‌و هۆیه‌وه هه‌ر سێکیان گیانیان له ده‌ست داوه.
ڕاگه‌یه‌نه‌کانی ڕه‌سمییه‌کانی رێژیم که به‌هۆی ده‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و ڕووداوه دڵته‌زێنه نه‌یانتوانیوه بێده‌نگه له بابه‌ته‌که‌و دیزه به‌ده‌رخۆنه‌کردنی بکه‌ن، له زمان فه‌رمانداری ئهیوانهوه ده‌ڵێن ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه به‌هۆی ساردیی هه‌واو نه‌بوونی سیسته‌می گه‌رمکه‌ره‌وه گازی پیکنیکیان هه‌ڵکردوه که دوای نووستنیان پیکنیکه‌که کوژاوه‌ته‌وه‌و ئه‌وانیش به گازه‌که‌ی خنکاون، به‌ڵام پزیشکی قانوونی مه‌رگی ئه‌وانی به‌هۆی ژه‌هراوی بوونی خواردنه‌که‌یان ڕاگه‌یاندوه.
بڕیاری گه‌وره‌ی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه بۆ ده‌رمانداوکردنی خۆی‌و منداڵه‌کانی به‌هۆی ههژاریو بێده‌ره‌تانی له حاڵێک دایه که ئێران یه‌کێک له ده‌وڵه‌مه‌ندترین وڵاته‌کانی دنیا له ڕووی سه‌رچاوه سروشتی‌و هه‌ڵکه‌وتوویی جۆغرافیایی‌و وزه‌یه، به‌ڵام خه‌ڵکه‌که‌ی به تایبه‌ت له کوردستان زۆربه‌یان له ژێر هێڵی هه‌ژاریدا دهژینو نرخی ڕه‌سمیی بێ‌کاری له ناوچه جیاجیاکانی کوردستان سه‌روو سه‌دا٤٠ ڕاگه‌یه‌ندراوه.
شایانی باسه چه‌ند ڕۆژ له‌وه پێش یەكێك لە ناوه‌نده‌کانی ژێر چاودێریی ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان، لە لێكۆڵینەوەیەكی نوێ‌دا كە لە نێوان ١٥٨ ولاتی جیهاندا لە بواری شادترین وڵاتانی جیهاندا کردبووی، ڕایگه‌یاند خه‌ڵکی سوئیس خۆیان به به‌خته‌وه‌رترین خه‌ڵکی دنیا دهزاننو خەڵكی ئێران له نێو ئه‌و ١٥٨ وڵاته‌دا لە پله‌ی ١١٠دا جێیان گرتوه.