هێزە ئەمنیەتییەکان لە شاری نەغەدەی سەر بە پارێزگای ورمێ، ٤ لاوی خەڵکی ئەو شارەیان لە دوایین ڕۆژەکانی ساڵی ١٣٩٥ دەسبەسەر کرد.
بهپێی ڕاپۆرتی سهرچاوه نێوخۆییهکان، ڕۆژی ٢٦ی ڕەشەممەی ساڵی ٩٥ی هەتاوی، ٤ لاوی خەڵکی گوندی”خەلیفەلیان”ی سەربە بەخشی ناوەندیی شاری “نەغەدە” دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترابوونهوه.
ئەو چوار لاوە کورده کە نێونجی تەمەنیان کەمتر لە ٢١ ساڵە، به ناوهکانی “کیان کەریمی” کوڕی هادی،”کیان ئورامە”کوڕی سەعید،”محەممەد زەبیحی” کوڕی عەلی و “ڕەزا سۆفی ئەحمەدی” کوڕی سادق له لایهن هێزهکانی ئیتلاعات گیرابوون.
سەرچاوەکانی ئاگادار لهو بارهیهوه دهڵێن، هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری نەغەدە ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ههڵیانکوتاوهته سهر ئەو گوندە و بەبێ پێبوونی بەڵگەیەکی قەزایی، ٤ کهسیان له ماڵی خۆیان دەسبەسەر کردوه.
هەروەها ئەو سەرچاوەیە ئەوەیشی ئاشکرا کرد،”پڕوپاگەندە کردن بۆ بانگەوازی حیزبە کوردییەکان” هۆکاری سەرەکیی دەسبەسەرکردنی ئەو چوار لاوە بووە.
پێشتریش شەش حیزب و لایەنی سیاسیی ڕۆژههڵاتی کوردستان بە بڵاوکردنەوەیی بەیاننامەیەکی هاوبەش، داوایان لە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کردبوو، کە جێژنی نەورۆزی ساڵی ٩٦ی هەتاوی هەرچی بەرینتر و بەشکۆتر لە ساڵانی ڕابردوو بەڕێوە ببەن.
لە بەرەبەری نەورۆزی ئەمساڵدا و لە ڕۆژەکانی پاش نەورۆزدا، لانیکەم ٢٣ هاووڵاتیی کورد لە پەیوەندیی لەگەڵ بەڕێوەچوونی جێژنی کۆنی نەورۆز و کەڵکوەرگرتن لە “جامانە”، لەلایەن مەئموورانی ئەمنیەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کراون.
شایانی باسه له ماوهی یهک ساڵی ڕابردوو، ٥٦٤ کەس لە هاووڵاتییانی کورد بەهۆی چالاکیی سیاسی، مەدەنی، وێبلاگنووسی و ژینگەپارێزی دەسبەسەر کراون کە ١١٩ کەسیان حوکمی زیندانیان بهسهردا سهپاوه.