خالید حوسێنی، یه‌كێك له چالاكانی كرێكاریی شاری سنه كه پێشتر له نامه‌یه‌كدا داوایان لێكردبوو خۆی به ئێداره‌ی ئیتلاعاتی هێزی ئینتزامی بناسێنه، بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێر لێكۆڵینه‌وه‌ی لێكرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كومیته‌ی هاوئاهه‌نگی بۆ یارمه‌تیدانی پێكهێنانی دامه‌زراوه‌ی كرێكاری، خالید حوسێنی، سه‌ر له به‌یانیی ڕۆژی ڕابردوو له‌سه‌ر داوای ئه‌وان سه‌ردانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی هێزی ئینتزامیی كرد و پاش چه‌ند كاتژمێر لێكۆڵینه‌وه ئازاد كرا.
شایانی باسه كه خالید حوسێنی، چالاكی كرێكاری و ئه‌ندامی كومیته‌ی هاوئاهه‌نگی بۆ یارمه‌تیدانی پێكهێنانی دامه‌زراوه‌ی كرێكاری، پێنجشه‌ممه‌ی حه‌وتووی ڕابردوو به‌پێی نووسراوه‌یه‌ك داوایان لێكردبوو سه‌ردانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی هێزی ئینتزامیی شاری سنه بكا.