سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی جوتیاری، ئاو و سامانه سروشتییه‌كانی مه‌جلیسی شوورای ئیسلامی گوتی، به‌هۆی نه‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ریی سه‌رچاوه‌كانی ئاو، سه‌دی ٥٠ی تاڵاوه‌كانی ئێران وشك بوون. هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، هه‌ر ئێستا لایه‌حه‌یه‌ك بۆ پاراستنی تاڵاوه‌كان پاش ئه‌وه‌ی كه نیوه‌یان وشكبوون، له‌لایه‌ن مه‌جلیسه‌وه په‌سند كراوه به‌ڵام بۆ ده‌نگدانی نه‌هایی ده‌بێ له سه‌حنی ئاشكرای مه‌جلیس بخوێندرێته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی هێرانا، عه‌لی محه‌ممه‌د شاعێری، سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی جویتاری، ئاو و سامانه سوروشتییه‌كانی مه‌جلیسی شوورای ئیسلامی گوتی، نزیك به 3 میلیۆن هێكتار تاڵاو له ئاستی ئێران‌دا هه‌یه كه سه‌دی ٥٠ به هۆی نه‌بوونی مودیرییه‌ت به‌گشتی وشكبوون.
هه‌روه‌ها ناوبراو پشتڕاستی كرده‌وه كه دابین نه‌كردنی بوودجه بۆ تاڵاوه‌كان، نه‌بوونی ئه‌وله‌وییه‌تبه‌ندی بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی ئاو و نه‌بوونی مودیرییه‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاو له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی وشكبوونی تاڵاوه‌كانی ئێرانن.
شاعێری له درێژه‌دا گوتی، به‌داخه‌وه له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا به‌هۆی قه‌یرانه‌كانه‌وه‌ی، چاره‌سه‌ری ئه‌و قه‌یرانانه له ئه‌وله‌وییه‌تی كاریی كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا نه‌بووه و هیچ هه‌وڵێكیان له هه‌مبه‌ر ژیانه‌وه‌ی تاڵاوه‌كان و گۆله‌كان نه‌داوه.