• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

هەڵسەنگاندن و پێزانینمان لە ئاست پەیامە پیرۆزەکانی “نەورۆزی جامانەکان”

بەرواری بڵاو کردنەوە 2017/03/26
جۆری بابەت: راگەیەندراوەکان

ڕێورەسم‌و چالاکییە نەورۆزییەکانی ئەمساڵیش بە هێندێک جیاوازیی تایبەتەوە هەروەک چەند ساڵی رابردوو لە شێوەی میتینگ و کارنەڤاڵی هەزاران کەسی‌دا بەڕێوەچوون. خەڵکی کوردستان بۆ جارێکی دیکەیش هاوکات لە گەڵ پێشوازی لە سەری ساڵی نوێی هەتاوی و پیرۆزکردنی جێژنی نەورۆز، ئەم بۆنە مێژوویی و کولتوورییەیان کردەوە بە دەرفەتێک بۆ گەیاندنی پەیامی نەتەوەیی و ئازادیخوازیی خۆیان بە گوێی دۆست و دوژمن.

سەرەڕای هەڕەشەکان و سازکردنی گەلێک بەربەست لە لایەن دەزگا سەرکوتکەرەکانی رێژیم لە کوردستان، ئەمساڵ خەڵکی شارو ناوچەکانی کوردستان بە شێوەیەکی تایبەتی‌تر لە ساڵانی رابردوو، ڕێورەسمە نەورۆزییەکانیان بەڕێوە برد. هەرچەند دام و دەزگا ئیداری- ئەمنیەتیەکانی رێژیم لە شارەکانی کوردستان ئیزنی پێکهێنانی میتینگی گەورەیان لە گۆڕەپانی شارەکان نەدا، بەڵام بە دەیان کاڕنەڤاڵ و کۆبوونەوەی گەورەی هەزاران کەسی لە ئاواییەکان بەڕێوە چوون کە بەشداریی خەڵکی شارەکان تێیان‌دا بەرچاو بوو.

هاوپێوەندی و هاوهەنگاوی نێوان تێکۆشەران و چالاکانی مەدەنیی نێوخۆ و هێزە سیاسییە‌کانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،  پەیام و ناوەرۆک و شکۆیەکی تایبەت و پڕ مانای دایە ڕێورەسمە نەورۆزی‌یەکانی ئەمساڵ.  ئەم نەورۆزە لە سەر داوای کۆمەڵێک لە چالاکانی نێوخۆی وڵات و پێشوازی و پشتیوانیی هێزو لایەنە سیاسییەکان لە پێشنیارەکە، بە “نەورۆزی جامانەکان” ناودێر کرا. ئەم پێشنیارە هەڵمەتێکی گشتگیری جەماوەریی لێ‌کەوتەوەو بووە هۆی ئەوە ڕێوڕەسمە نەورۆزییەکانی ئەمساڵ هێما و پەیام و ڕوخسارێکی نەتەوەیی و خەباتگێڕانەی ڕاشکاوتر لە پێشوویان هەبێ. لە نێوەڕاستەکانی مانگی ڕەشەمەو لە بەرەبەری هاتنی ساڵی نوێ‌دا، کۆمەڵێک لە  تێکۆشەران و چالاکانی مەدەنی لە چوارچێوەی پێشنیارێکی دیاری‌کراودا، داوایان لە سەرجەم خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان کرد کە بە بەکارهێنانی جامانە(ئاغابانوو) لە ڕێورەسمەکانی نەورۆزی ئەمساڵ‌دا، پەیامی یەکڕیزی و یەکبوون بڵاوبکەنەوەو جامانە بکەنە هێمایەک بۆ هاوخەباتی و هاوهەڵوێستیی نەتەوەی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان. دوای ئەوەی ئەم بیرۆکەیە لە تۆڕە کۆمەڵایەتی‌یەکان‌و هێندێک لە ڕاگەیەنەکان بڵاوکرایەوە، لە لایەن کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانەوە پێشوازییەکی بەرچاوی لێ‌کراو و وەک لە وێنەو گرتە ویدیۆییەکان‌دا دەردەکەوێ بەشدارانی ڕێورەسمەکانی ئەمساڵ بە کەلکوەرگرتن لەو هێمایە، جوانترین دیمەنیان لە یەکریزی و یەکگرتوویی خۆیان نیشان دا.

لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا خەڵکی کوردستان لە هەر مەجال و دەرفەتێک کە بۆیان رەخسابێ، یەکگرتووانە پەیامی مافخوازانەی خۆیان روو بە دەسەڵاتی  سەرکوتکەر و ماف‌زەوتکەر دەربڕیوەو هاوکاتیش داوایان لە هێزە سیاسی‌یەکانی خۆیان کردوە کە یەکڕیزو یەکگرتوو بن. بێگومان ئەوە لە لایەک نیشانەی بوونی هوشیاری نەتەوەییە و لە لایەکی دیکەیش کاریگەربوونی رێکخراوە مەدەنییەکان لە رێکخستنی ئەم هوشیارییەدا دەگەیەنێ. جموجۆڵە سیاسی، فەرهەنگی، ئەدەبی، وەرزشی، ژینگەپارێزییەکان و بە گشتی بژاڤی مەدەنی لە ناوخۆی وڵات لە ماوەی ئەم چەند ساڵەی رابردوودا، سەرەڕای سیاسەتی سەرکوت و بەئەمنیەتی كردنی زیاتری کوردستان لە لایەن رێژیمەوە، کاریگەریی بەرچاوی ئەرێنییان لە سەر جۆری رێکخستنی کۆمەڵ داناوە کە جێی خۆیەتی بە گرینگی‌یەوە لێی بڕوانین.

لە تەواوی ئەو کۆبوونەوەو میتینگ و کارنەڤاڵانەدا ئەوەی زیاتر لە هەموو بابەتێک رووی لە هێزە سیاسی‌یەکان بێت و بۆ ئێمە وەک حیزبی دێموکراتی کوردستان شیاوی لێ‌وردبوونەوەو  جێگای پێشوازییە ، داوای یەکریزی و  یەکگرتوو بوونە. ئەوە ڕاستیەکە کە  پێشتریش لە هەموو ئاماژەو دەنگ هەڵبڕینێکی خەڵکەکەمان‌دا بەرەوڕووی حیزب و لایەنە سیاسی‌یەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، کراوەتەوە.  بە خوێندنەوە و هەڵسەنگاندنی ئێمە، کارنەڤاڵە جەماوەری و حەماسییە پڕشکۆیەکانی نەورۆزی ئەمساڵی خەڵکی ڕۆژهەڵات بە دوای هەڕەشە و پیلانگێڕییەکانی یەکساڵی رابردووی کۆماری ئیسلامی لە دژی هێزە سیاسییەکان و، پاش ئەو هەمووە زەبر و زەنگەی  ئەم ڕێژیمەلەم ساڵەدا نیشانی دا، سەلماندنەوەی ئیرادەی کۆڵنەدان و تەسلیم نەبوون و بەردەوامیی خەڵکی ڕۆژهەڵات لە سەر خەباتی نەتەوەیی و ئازادیخوازیی خۆیان و هێزە سیاسییەکانی بەشدار لەو بزووتنەوەیە دابوو.

ئێمە وەک حیزبی دێموکراتی کوردستان سوپاس و پێزانینی خۆمان پێشکەشی خەڵکی وشیار و نیشتتمانپەروەری کوردستان  دەکەین کە بۆ جارێکی دیکەیش یەکگرتووانە پەیامی  کۆڵنەدان و یەکریزی و یەکبوونی خۆیان بڵاوکردەوەو نەورۆزیان کردەوە بە دەرفەتێک بۆ لە دەوری یەک کۆ بوونەوە. راشی دەگەیەنین کە پەیام و راسپارەدەکانی خەڵکی دڵسۆز و بە هەڵوێستی کوردستانمان وەرگرتوەو هەر وەک هەمیشە ئامادەین لە ریزی هەرەپێشەوەدا بین بۆ پێکهێنانی یەکڕیزی و هاوخەباتی لە گەڵ هێز و لایەنە سیاسییەکانی دیکە.

هەر وەک لە پەیامی نەورۆزیی هاوڕێی بەرێز  مستەفا مەولوودی سکرتێری گشتیی حیزبی دیموکراتی کوردستان دا هاتبوو، “نابێ ئەوەمان لە بەرچاو ون بێ کە هاوکاری و یەکیەتیی کردەوەی هەموو ڕێکخراوەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان مەرجی سەرەکیی دەرکەوتنی ئاسۆیەکی تەواو ڕوون بۆ خەباتی ئەو بەشەی کوردستانە و یەکیەتی و هاوهەنگاویی هەموو هێزەکان، هەم گوڕو تینێکی تەواوتر بە بزووتنەوەکەمان دەبەخشێ و هەم خەڵکەکەشمان یەکگرتووتر دەکا و بەرەو خەباتێکی شێلگیر و یەکلاکەرەوە دەیان‌بزوێنێ”.

بە هیوای بەردەوامی و بە هێزتربوونی ڕۆژبەڕۆژ زیاتری  یەکگرتوویی ڕێزەکانی نەتەوەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و  تۆمارکردنی سەرکەوتنی زیاتر لە ساڵی نوێ دا.

حیزبی دیموکراتی کوردستان

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

٦ ی خاکەلێوەی ١٣٩٦

٢٦/٣/٢٠١٧

بابەتی هاوشێوە

راگەیەندراوەکان

کۆمەڵێک لە ئەندامانی حیزب لە گوندی “خوڕخوڕە”ی سەر بە شاروێرانی مەهاباد پەیامێکی پیرۆزباییان بڵاو کردەوە

ڕێکەوتی 2022-08-24
ئاگادارییەکان

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-24
راگەیەندراوەکان

بەیاننامەی هاوبەش بەبۆنەی یەکگرتنەوەی حیزبی دێموکرات، دەستپێکی قۆناغێکی نوێ لە تێکۆشان و خەبات

ڕێکەوتی 2022-08-21

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist