لە شاری بانەی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، لاوێکی کورد بە هۆکاری نادیار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بەپێی هه‌واڵی کۆمیسیونی ته‌شکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕێکەوتی 2ی خاکەلێوە لە شاری بانە، کوڕێکی لاو، تەمەن ٢٤ ساڵه به ناوی حه‌یده‌ر عه‌تایی تەمەن ۲۴ ساڵ، کوڕی جه‌ماڵ، خەڵکی “بروێشەکانی” دانیشتووی گەڕەکی “ئەحمەدئاوا” لە ڕێگای خۆ هەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیان خۆی هێنا.
شایانی باسه رێژەی خۆکوژی لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی بێ‌کاری و هەژاری و کیشە کۆمەلایەتییەکان به تایبه‌ت له نێو توێژی لاودا، بووه‌ته دیاردەیەکی مەترسیدار و له حاڵی پەرەسەندن دایە.
ئه‌وه له حاڵێکدایه که ساڵی ڕابردوو دەفتەری تەندروستیی دەروونی و ئیعتیادی وەزارەتی بێهداشت، بۆ کەمکردنەوەی خۆکوژی لە ئێران‌دا داوای هاوکاریی لە وزارەتخانەکان کردبوو به‌ڵام تا ئێستا نه‌ته‌نیا که‌می نه‌کردوه به‌ڵکوو به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو به‌رزبۆته‌وه.