بە پێی هەواڵی گەیشتوو لە ناوچەی ڕەبەت تێکۆشەرانی حیزبی دیموکراتی کوردستان لەو ناوچەیە تابلۆکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە گەنکێ و بانەزێر کە لەسەر جادەی بانە بەرەو سەردەشت هەڵکوتووە کردە ئامانجی تەبلیغاتی.
جادەی بانە بەرەو سەردەشت وەبیرهێنەری شەرێکی نابەرانبەر نێوان رۆڵە بەجەرگەکانی دیموکرات و سپای داگیرکەری کۆماری ئیسلامیی ئێرانە.
لەو شەڕەدا کە هێزەکانی کۆماری ئیسلامی بە ئەڕتەش و سپای پاسدارانەوە هێرشێکی بەربڵاوی کردە سەر کوردستان، بەڵام بەرەنگاریی و فیداکاری پێشمەرگە ئازاو بوێرەکانی دیموکرات بەهەشتی کوردستانیان کردە حەجەندم بۆ سپای زۆڵم تاریکی و، لە ئاکامی ئەو شەڕەدا چەندین فەرماندە و مەلای بەرچاوی سپا بە کلیدی بەهەشت لەمل،تەرمەکەیان بەجێما و بۆ دەرسێک عیبرەت کە کوردستان مەکۆی داگیرکەران نەبووەو نیە.
لە رۆژانی رابردوودا لە یەکەم ساتەکانی بەهار، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دیموکراتی کوردستان بۆ جارێکی دیکە تابلۆکانی ئەو شوێنەیان بە دروشمی شۆڕشگێرانە کردە ئامانجی چالاکیی تەبلیغی و، دووبارە ئەو پەیامەیان بە دوژمنان دا کە لەسەر رێگەی شەهیدانی سوورخەڵات بەردەوامن.
کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دیموکراتی کوردستان وێڕای سپاس و پێزانین، لە سەرجەم ئەندامان و تێکۆشەرانی حیزب لە ناوچەی سەردەشت ، دەسخۆشییان لێدەکا.