هه‌رێمی كوردستان به شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ له كۆبوونه‌وه‌كانی یه‌كیه‌تیی ئورووپادا به‌شداری ده‌كا.
دوای ئه‌وه‌ی ساڵی ٢٠١٢ به‌بێ ئاماژه‌كردن به‌ناوی هه‌رێمی كوردستان‌و بێ به‌شداری پێكردنی نوێنه‌رانی حكوومه‌تی هه‌رێم رێككه‌وتنی هاوكاری له نێوان یه‌كیه‌تیی ئورووپا‌و حكومه‌تی عیراق ئیمزا كرا، دواجار یه‌کیه‌تیی ئورووپا بڕیاریدا حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیش له ڕێگه‌ی نوێنه‌رایه‌تییان له ئه‌وروپا به‌شداری هه‌موو كۆبوونه‌وه‌كانی نێوانیان له هه‌موو ئاسته‌كانی پسپۆڕی‌و كۆمیته‌و وه‌زیردا بکا.
دلاوه‌ر ئاژگه‌یی، نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له یه‌کیه‌تیی ئورووپا له‌و پێوه‌ندییه‌دا رایگه‌یاند: دوای باسكردنی ئه‌م بابه‌ته له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئورووپا له‌لایه‌ن مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم، كه هه‌رێم به‌شدار بێ له رێككه‌وتنه‌كه‌و نوێنه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێمیش به‌شداربن لەكۆبوونەوەكان، یه‌کیه‌تیی ئورووپا به‌پیر داواكه‌ی بارزانییه‌وه چوو و بڕیاریان دا كه حكوومه‌تی هه‌رێم له رێگه‌ی نوێنه‌رایه‌تییان له ئورووپا به‌شداری هه‌موو كۆبوونه‌وه‌كانی نێوانیان له‌هه‌موو ئاسته‌كانی پسپۆڕ‌و كۆمیته‌و وه‌زیردا بێ.
شایانی باسه ئه‌م بڕیاره‌ی یه‌کیه‌تیی ئورووپا به سه‌ركه‌وتنێكی دیكه‌ی دیپلۆماسیی كورد له ئاستی جیهاندا داده‌نرێ.