ڕۆژی ٤ خاکه لێوه ١٣٩٦ ی ههتاوی کۆڕێک بۆ ڕێز لێنان له مامۆستا و پۆلهکانی زمانی کوردی و ههروهها دانی بڕوانامه به قوتابیان قوتابیانی زمانی کوردی لە ٥ دێی مەڵبەندی گەورک بە نێوەکانی: زاواکێو، ساردە کۆێستان، خوڕخوڕە، زێڕاندۆڵ و سڵامەت لە لایەن کۆڕی فێرکاری و فەرهەنگی ئەدەب،ئەنجومەنی ژینگە پارێزی وڵات و ئەنجومەنی ئیزەیرتوو بەم شێوە بەڕێوە چوو.
بە هاوکاری چالاکانی ئەدەبی و مەدەنیی شاری بۆکان لە چەندین گوندی ناوچەی خوڕخوڕەی گەروکی و گوندەکانی دەوروبەری ئەو ناوچەیە خولێکی دیکەی فێرکاری زمان و ڕێنووسی کوردی سەرکەوتووانە کۆتایی هات و لە رێورەسمێکدا وێڕای بەخشینی بڕوانامە بە قوتابیان لەوحی رێزلێنان بە مامۆستایانش بەخشرا.
بە شداریی شاعیران و هونەرمەندانی شارەکانی بۆکان ، سەقز، بانەو شارۆچکەو ئاواییەکانی دەوروبەری بۆکان لە کۆتایی هاتنی خولێکی دیکە لە فێرگەی ڕێنووسی کوردی بەسەر هەفتاد قوتابی بڕوانامە دابەشکرا و هەروەها رێز لە ماندوویی نەناسی وتێکۆشانی فەرهەنگیی مامۆستایانی کوردی گیرا.
شایانی باسە لە درێژەی ئەو رێورەسمە فەرهەنگییەدا لە لایەن چەندین شاعیرو نووسەری ئامادەبوو لەو رێورەسمە شێعرو وتاری کوردی خوێندرایەوە
جێی وەبیر هێنانەوەیە بنکەی زانستی وفێرکاری ئەدەب لە شاری بۆکان بە هەوڵ وتێکۆشانی خۆی تائیستا چەندین خولی فێرکاری بەڕێوە بردووەو، دەیان مامۆستای زمانی کوردیی پەروەردە کردوە.