ته‌قینه‌وه‌ی مین له ناوچه‌ی مه‌یمه‌كی شاری مێهران، سه‌ربه پارێزگای ئیلام بریندارێكی لێكه‌وته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، چه‌ند شه‌و له‌وه‌پێش به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینی به‌جێمای شه‌ڕی نێوان ئێران و عێراق، له ناوچه‌ی مه‌یمه‌كی سه‌ربه شاری مێهران له پارێزگای ئیلام یه‌كێك له عه‌شایه‌ری به توندی برینداربوو.
شایانی باسه كه ئه‌و ڕووداو كاتژمێر 8 و نیوی شه‌وی ڕابردوو له ناوچه‌ی مه‌یمه‌ك ڕووی داوه و لاوێكی ته‌مه‌ن 21 ساڵ له كاتی له‌وه‌ڕاندنی مه‌ڕ و ماڵات لاقی چه‌پی كه‌وتۆته‌سه‌ر مین و به توندی برینداربووه.