بە پێی هەواڵی گەیشتوو ، لە یەکەم رۆژی بەهاری ٩٦ی هەتاوی دایە حەلیمە عەبدوڵاهی خەڵکی گوندی نجنێی خواروو، بە هۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی ٨٠ ساڵاییدا ماڵاوایی لە ژیان کرد.
دایە حەلیمە دایکی شەهیدی پێشمەرگە ڕەحمان مەولوودییە، کە یەکێک بووە لە کورە ئازا و فیداکارانی کورد.
ناوبراو وەکوو سەرجەم دایکانی جەرگسووتاو تا داویین چرکەی ژیانی بە سەربەرزییەوە ژیانی بەسەر برد و لە نێو خەڵکی خۆی خاوەنی رێزوحورمەتی تایبەت بوو.
ڕاگەیاندنی حیزبی دیموکراتی کوردستان وێڕای هاوخەمیی کردن لەگەڵ بنەماڵەو سەرجەم کەسوکاری شەهید رەحمان مەولوودی، سەرەخۆشییان لێدەکا.