ئێران لە ڕیزبه‌ندیی وڵاتانی دڵخۆشی جیهان لە پلەی١١٠ دا جێی گرتوه.
یەكێك لە ناوه‌نده‌کانی ژێر چاودێریی ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان، لە لێكۆڵینەوەیەكی نوێ‌دا كە لە نێوان ١٥٨ ولاتی جیهاندا لە بواری شادترین وڵاتانی جیهاندا کردوویه‌تی، ده‌ڵی خه‌ڵکی سوئیس خۆیان به به‌خته‌وه‌رترین خه‌ڵکی دنیا دهزاننو خەڵكی ئێران له نێو ئه‌و ١٥٨ وڵاته‌دا لە پله‌ی ١١٠دا جێیان گرتوه.
لەم پلەبەندییەدا، سوئیس وه‌ک شادترین وڵاتی جیهان ناوی هاتووه‌و ئیسلەندو دانمارك‌و نۆروێژ‌و كانادا لە پلەكانی دوو تا پێنجی ئه‌و رێزبهندییهدان.
وڵاتی ئا‌مریكا لەم خشتەیەدا لە ڕیزی پازده‌هه‌مین وڵاتی جیهاندا جێی گرتوه، ئێران له ڕیزی ١١٠و له ڕیزی هه‌ره خوارەوەی ئەم خشتەیەدا وڵاتی سووریە به‌رچاو ده‌که‌وێ.
شایانی باسه ئه‌م لێكۆڵینەوەیە بۆ یەكەم جار لە ساڵی ٢٠١٢ی زایینی ئەنجام دراو راگه‌یه‌ندرا شادی یەكێك لە پێوەرەكانی گرینگی گەشەی ئابووری‌و كۆمەڵایەتیی هەر نەتەوەو وڵاتێكە.