سەرلەبەیانی رۆژی شەممە ڕێکەوتنی ١ی خاکەلێوە کەسێکی ناسراو و تێکۆشەری دێرینی حیزب بەناوی ئەحمەد رەسووڵزادە، ناسراو بە ئەحمەد کەوا زەرد، خەڵکی قالویی موعینی، لە شاری بۆکان کۆچیدوایی کرد.
ناوبرا کە ئەندامیی دێرینی حیزبی دیموکراتی کوردستان بوو بە هەموو تواناوە و ئیمکانەوە خزمەتی بە تێکۆشەرانی دیموکرات دەکرد و لە ڕاپەڕینی ٤٦/٤٧ی هەتاویدا مووچەو مەزارو ماڵ وژیانی شوێنی حەسانەوەی فیداکارانی ئەو ڕاپەرینە بووە،
ئەحمەد کەوازەرد کە رووداوی شەهید بوونی مینە شەم و عەبدوڵای موعینی لە بیروەرییەکانیدا مابوو، وەکوو خەمێکی بەژان تێکەڵاوی فرمیسکەکانی بوو.
راگەیاندنی حیزبی دیموکراتی کوردستان وێڕای پێشکەش کردنی پرسەو سەرەخۆشی لە سەرجەم کەسوکاری کاک ئەحمەد رەسووڵ زادە، خۆی لە خەمیان بە شەریک وبەشدار دەزانێ.