له دوویه‌مین رۆژی ساڵی نوێ چوار کاسبکاری کورد له ناوچه‌ی قه‌توری سه‌ر به شاری خۆی چوار کۆڵبه‌ر وه‌بن به‌فر که‌وتن و به‌داخه‌وه ، سێ که‌سیان گیانی له‌ده‌ست‌داوه.
زانیارییه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن دوای هه‌ره‌س‌هێنانی به‌فر چه‌ند کاسبکاری دیکه له گه‌مارۆی به‌فر وسه‌رماوه، گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن،ئه‌گه‌رچی خه‌ڵکی ناوچه‌که به هانایانه‌وه ده‌چن، به‌ڵام ته‌رمی سێ کۆڵبه‌ری کوردی‌یان به ساردوسڕی دۆزیه‌وه‌ته‌وه.
له سه‌ره‌تای ساڵی نوێ دیسان چه‌ن که‌س له چینی هه‌ژاری کۆڵبه‌ر بۆ په‌یدا کردنی بژیوی ژیانیان دوور له بنه‌ماڵه به بارگرانییه‌وه له بن به‌فر که‌وتن و گیانیان له ده‌ست دا.
هه‌روه‌ها تاکاتی ئاماده کردنی ئه‌م هه‌واڵه یه‌کێک له کۆڵبه‌ران به مردوویی یان به زیندوویی نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
شیاوی باسه ماوه‌یه‌ک له‌مه‌و پێش له ناوچه‌کانی سه‌رده‌شت و پیرانشار٥ کۆڵبه‌ری دیکه به هۆی ڕنووی به‌فره‌وه گیانیان له ده‌ست‌داو ده‌نگدانه‌وه‌ی میدیایی لێکه‌وته‌وه.