جێگری ڕۆحانی دەڵێ، ئەحمەدی نژاد بڕی٧٠٠ میلیارد دۆلاری بۆ پێكهێنانی هەلی كار بۆ لاوانی وڵاتی چێن خەرج كردووە.
ئێسحاق جەهانگیری جێگری یەكەمی حەسەن ڕۆحانی سەركۆماری ئێران وێڕای ئاماژە بەوەی كە لە ماوەی دوو دهورهی سەركۆماریی ئەحمەدی نژاد، سەركۆماری پێشووی ئێراندا بڕی ٧٠٠ میلیارد دۆلار پارەی خەڵكی ئێران تێچووی هاوردەی كاڵا بۆ ئێران کراوه، گوتی لە ماوەی دوو دهورهی پێش و دوای سەركۆماری ئەحمەدی نژاد و پاش خەرجكردنی ٧٠٠ میلیارد دۆلار ژمارهی ئهوانهی کاریان بووه نیزیک به ٢٠ میلیون كەس بووەو ئەمە بەم مانایەیە كە ئەوهنده پارەیهی لەدەست چووە بووەته هۆی خۆڵقاندنی ههلی کاری بۆ لاوانی وڵاتی چین و وڵاتانی دیكەی جیهان.
ئیسحاق جەهانگیری لە ڕێوڕەسمی كرانەوەی سێهەمین پێشانگای كەلوپەلو ماددەی تاقیكردنەوەی دروستكراوەی ئێران وێڕای ئاماژە بە بارودۆخی ئابووریی ئێران گوتی بارودۆخی ئابووریی ئێستای ئێران بە هۆی گەمارۆكانەوە له قهیران دایه و دهوڵهت ناتوانێ نەوتی خۆی بە شێوەی تەواو بفرۆشێ.
جێگری یەكەمی سەركۆماری ئێران لە درێژەی قسەكانی خۆیدا وێڕای ئاماژە بە ئەولەوییەتەكانی ئابووریی دەوڵەت لە ساڵی ١٣٩٤، وەبیری هێنایەوە كە گرینگترین بڕیاری دەوڵەت بۆ ساڵی ١٣٩٤ ئەمەیە كە ئابووریی ئێران پێ بنیته قۆناخێكی گەشەوه، لەبەر ئەوەی كە بە سەرنجدان بە بارودۆخی ئێستای ئابووریی ئێران ناکرێ لەوە زیاتر لهو دۆخهدا درێژە بە ژیانی بدا.