پارێزگاری سنە دەڵێ، كەمیی بوودجە هۆكاری سەرەكیی جێبەجێنەكرانی پڕۆژەكانی ئاوەدانكردنەوە لەم پارێزگایەیه.
عەبدولمحەممەد زاهیدی ڕۆژی شەممە لە کۆبوونه‌وی مه‌لاکانی شاری قوڕوەدا گوتی ئه‌گه‌رچی دەوڵەت هەوڵی زۆری لە پێناو یارمەتیدان بە گەشەی وڵات داوە بەڵام بەداخەوە پڕۆژە نیوەچڵەكانی لە ئاستێكی زۆر بەرز دان‌و بوودجەی پێویست بۆ تەواوكردنی ئەم پڕۆژانە له به‌رده‌ستدا نییە.
ناوبراو وێڕای ئاماژە بە كەمیی بوودجە لە پارێزگای سنە ده‌ڵی ١٥٠٠ پڕۆژەی نیوەچڵ له به‌رنامه‌کانی ده‌وڵه‌تی پێشوو به سه‌ر ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا ماوه‌ته‌وه که بۆ ته‌واوکردنیان ٧ هەزار میلیارد تمەن بودجه‌ی پێویسته.
ئه‌و ده‌لێ له پارێزگای سنه ئەم پڕۆژانەیان ئەولەوییەتبەندی كردووەو له‌مساڵدا ته‌نیا ئەم پڕۆژانەی سەدی ٨٠ ی کاره‌کانیان کراون بودجه‌یان ده‌درێتێ تا تەواو بکرێن.
شایانی باسە كە بوونی ١٥٠٠ پڕۆژەی نیوەچڵ لە پارێزگای سنە لە حاڵێك دایە كە بەپێی ئامارە ڕەسمییەكان زیاتر لە سەدی ٤٠ خەڵكی ئەم پارێزگایە بێكارن‌و قەیرانی بێكاری كۆمەڵێك گیروگرفتی كۆمەڵایەتیی دیکه‌شی لێ كەوتۆتەوە که ه‌لایه‌ن دهوڵهتو ئۆڕگانه پێوه‌ندیداره‌کانه‌وه ئاوڕیان لێ نادرێته‌وه.