بە بەشداری سەدان کەس لە کوردانی دانیشتووی وڵاتی سویس، بە ئاهەنگ و خۆشی پێشوازی لە نەورۆز و هاتنی ساڵی ٢٧١٧ی کوردی کرا. ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢١ی مارسی ٢٠١٧ی زایینی له شاری بیل،ی سه‌ر به پارێزگای بێرن له وڵاتی سوئیس جێژنی نه ته‌وه‌ی نه‌رۆز و هاتنی ساڵی ٢٧١٧ی کوردی، به به‌شداری هه‌زاران که‌س له کوردستانیانی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان بەڕێوەچوو. ڕێورەسمەکە کاتژمێر٦ی پاش نیوه‌رو بە سروودی نەورۆز ده‌ستی پێ کرد. له سه‌ر بانگهێشتی فەرمی کۆمهڵەی کولتووری کوردی له شاری بیل، نوێنەرایەتی کومیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان و زۆرینەی لایه‌نه سیاسیە کورستانییەکانی هه‌ر چوار پارچه کوردستان بەشدارییان کرد. سەرەتا بە ١ خۆله‌ک بێ ده‌نگی بۆ گیانی پاکی شه هیدانی کورد وکوردستان و پاشان داگیرساندنی ئاگر و سروودی نەورۆز ڕێوڕەسمەکە دەستی پێ‌کرد. بە دوای ئەوە دا چه ند پارچه موسیقا وهه‌ڵ پهرکێ وگۆوهند ی کوردی نێو ئاخنی به‌ر نامه که بوو. ئینجا نۆره‌ی په‌یامی هێز ولایه‌نه سیاسیەکان و به شی کولتووری کوردی بوو که له لایه‌ن به‌رێز مه‌لاعه‌زیز ئه‌حمه‌دی تێکۆشه‌ری دێرینی حیزب، په‌یامی کومیته پێشکه‌ش کرا. له په‌یامی کومیتەی حیزب دا هاتبوو: کوردستان به‌گشتی چ له تورکیه وچ له ئێران وعێراق وسوریه که‌وتووته به‌ر هێرشی داگیر که‌ران وکونه په‌ره‌ستان، شاری وگونده‌کانی وێران کراوە وخەڵکە هەژارەکەی کە بۆ پەیدا کردنی بژیوی ژیانیان بوونە کۆلبه‌ر دەکوژرێن، له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئیعدام وشکهنجهی ڕۆڵەکانمان به ده‌ستی رژیمی ئێران به‌رده‌وامه. له باشوور ورۆژ ئاوا شهر دژی داعه‌ش وکۆنه په‌ره‌ستان لەو پەڕی خۆیدایە. هەر بۆیە وه‌ک نه‌ریتی هەمیشەیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ جارێکی دیکه داوای یه‌ک رێزی وته‌بایی هێزه سیاسیە کانی هه‌ر چوار پارچه و رێکخستنی نێو ماڵی کورد دەکات. پێویست بە ئاماژەیە کە به‌شێکی به‌ر چاو له ئه ندامانی حیزب و یه‌کیتی ژنانی دێموکرات له‌م مراسمه دا به ئاڵا و ئاڕمی حیزب و یەکێتی ژنانەوە و زۆر چالاکانە بەشدار بوون. ئەو جێژنە پڕ شکۆیە بە شایی وهه‌ڵپه‌ڕکێ تا درەنگانی شه‌و به‌رده وام بوو.