یه‌کێک له ده‌سکه‌وته‌کانی به‌نرخ و پرخزمهتی کۆماری کۆردستان گرینگی دان به بواری فه‌رهه‌نگی و دەرکردنی بڵاوکراوه‌یه به مه‌به‌ستی وشیاری به‌خشین به تاک به تاکی کۆمه‌ڵگه و به کۆنکرێتی هه‌وڵدانێکی فه‌رهه‌نگی و فیکرییه، بۆ ئەوەی له‌و سونگه‌یه‌وه کۆمه‌ڵگه رابهێنرێ که بتوانن له قه‌باریه‌کی هاوبه‌ش درێژه به ژیانی سیاسی و فه‌رهه‌نگی خۆی بدا و پاڵپشتێک بێ بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت و داموده‌زگا حکوومییه‌کان.
یه‌کێک لەو بڵاوکراوانه‌ی که له یه‌که‌مین ده‌وڵه‌تی کوردستان به‌یادگاری ماوه‌تەوە و ناوێکی ناسراوه بۆ به‌شێکی زۆر له ژۆرنالیسته کورده‌کان، بێ گومان رۆژنامه‌ی «کوردستان»ه، راسته به هۆکارگه‌لێک هه‌ڵگری پێناسه‌ی رۆژنامهنیه و به هه‌ڵسه‌نگاندنێک له رێژه و کاتی ده‌رچوون و بڵاوکردنیەوە ده‌توانین ناوی کاتنامه‌ی له‌سه‌ر دابنرێ.
ئەوه که مه‌به‌ستی ئه‌م ده‌قه‌یه خستنه‌ڕووی کاریگه‌ریی و ره‌هه‌نده جیاجیاکانی رۆژنامه‌ی کوردستانه که ته‌مه‌نێکی بڕیوه و به ئه‌مرۆ گه‌یشتووه.
زۆرن ئه‌و لایه‌ن وحیزبه سیاسییانه‌ی که گرینگی‌یان به بڵاوکراوه‌یه‌کی تایبه‌ت به خۆیان داوه ، ته‌نانه‌ت به‌شێک له شۆڕشه‌کانی کورد بۆ گه‌یاندنی ده‌نگی خۆی که‌م وزۆر بڵاوکراوه‌یه‌کیان هه‌بووه.
به ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ک له مێژووی رۆژنامه‌ی کوردستان به‌م ئاکامه ده‌گه‌ین که هه‌ربه‌وشێوه خۆی باسی خۆی ده‌کا زمانحاڵی حیزبی دیموکراتی کوردستانه.
حیزبی دیموکراتی کوردستان که باگراوندی فه‌رهه‌نگی وفیکری دەگەڕێتەوە بۆ په‌ره‌پێدان به هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و ژیاندنه‌وه‌ی گه‌لی کورد به‌تایبه‌تی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و له کۆماره‌وه تائێستا قوناخی جۆراوجۆری بڕیوه، سه‌ره‌ڕای ههورازو نشێوی زۆری مێژووی به‌سه‌رهاتی، ده‌توانین بڵێین به پێی هه‌لومه‌رج و توانای سیاسییه‌که‌ی هیچ کات له پڕنسیپه بنه‌ڕه‌تییه‌کانی خۆی لای نه‌داوه.
یه‌کێک له خاڵی جهوههریەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان و خه‌بات و تێکۆشانه‌که‌ی له ڕاستای ژیاندنه‌وه‌ی گه‌لێکی بێ شووناس وکۆیله‌ی فیکریهتی داگیرکه‌ران بوو که ئه‌مه‌ش کارێکی سووک وئاسان نیه‌و نه‌بووه و نیە.
ناسراوترین بڵاوکراوه‌ی ئه‌وحیزبه که رۆژنامه‌ی کوردستان بێ، به پێی ئیمکان و توانای خۆی خزمه‌تێکی به‌نرخی کردوه به‌و چه‌مکه گرینگه که پێی ده‌گوترێ ئه‌ده‌بی به‌رگری.
ئه‌ده‌بی به‌رگری که ژانرێکی هه‌رە گرینگه له هونه‌ری ده‌روه‌ست و به‌ره‌نگاریی، له ئاستی جیهاندا ناسراوە و کاریگه‌ریی و شوێندانه‌ری هه‌بووە به‌سه‌ر به‌شێکی زۆر له بزاڤ و خه‌باته جه‌ماوه‌رییه‌کاندا.
به له به‌رچاوگرتنی شکڵ‌گرتنی ئه‌ده‌بی به‌رگریی (مقاومت) له کوردستان به شێوه‌ی رێکوپێک و ئامانجدار ده‌توانین سه‌روبه‌ندی کۆماری کوردستان به خاڵێکی وه‌رچه‌رخان بزانین و ستارت لێدانی ئه‌و بزاڤه هونه‌ریی و ئه‌ده‌بییه که نه ته‌نیا رۆژهه‌ڵات به‌ڵکوو له‌سه‌ر ئه‌ده‌بیاتی باشووری کوردستانیش کاریگه‌ریی دانا.
رۆژنامه‌ی کوردستان له ده‌سپێکه‌وه ته‌نیاوته‌نیا زمانحاڵی سیاسی و مانیفیستێکی یه‌ک لایه‌نه نه‌بووه بۆ بانگه‌شه‌ی حیزبی به‌ڵکوو سه‌کۆیه‌ک بووه له خزمه‌تی به‌رزکردنه‌وه‌ی ده‌نگی ئه‌ده‌بیاتی به‌ره‌نگاریی.
ئهوگرینگییەی رۆژنامه‌ی کوردستان به زمان و رێنووسی کوردی داوه که بایه‌خێکی فیکری و به‌رچاوه بۆ شووناسی نه‌ته‌وه‌یی و هه‌رچه‌شنه هه‌وڵ وتهقەلای هاوشێوه ده‌چێته خانه‌ی ئه‌ده‌بی به‌رگرییه‌وه. چون لە مێژووی داگیرکاری کورد و وڵاته‌که‌ی، یه‌کێک له پیلان و پلانه سیاسییه‌کانی داگیرکه‌ران تواندنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی بووه له ڕێگه‌ی قه‌ده‌غه کردنی زامانی دایک که بنه‌مای شووناس و رۆچنه‌ی هه‌ر گرینگی نه‌ته‌وه‌ییه تا جێگه‌یه‌ک که ئه‌و چه‌شنه پلانه ته‌نانه‌ت ده‌سکه‌وتیشی بۆ داگیرکه‌ران زیاتر بووه تا سڕینه‌وه‌و پاکتاوی فیزیکی.
به له به‌رچاو گرتنی ئه‌و خاڵانه رۆڵ و نه‌خشی به بایه‌خی رۆژنامه‌ی کوردستان له‌وێ دایه. یه‌که‌م هه‌م له رێگه‌ی زمان و وشه‌ی کوردییه‌وه خزمه‌تی کردوه له پانتایی جوغرافیای سیاسی خۆی، هه‌میش به‌ستێنێکی وه‌ها له‌باری پێکهێناوه بۆ ده‌رکه‌وتن و دره‌وشانه‌ی که‌سانێک وه‌کوو هێمن موکریانی و ده‌یان که‌سی دیکه که درێژه‌ده‌ری رێبازی خه‌باتێکی فه‌رهه‌نگی بوون هاوته‌ریب له گه‌ڵ خه‌باتێکی سیاسی و شۆڕشگێرانه.
رۆژنامه‌ی کوردستان، نامه‌ی ویست و به‌سه‌رهاتی کوردستانه به‌تایبه‌تی له دوای شۆڕشی گه‌لانی ئێران تا چه‌ند ده‌یه دوای ئه‌و شۆڕشه چ له‌بن به‌ردی سه‌نگه‌ر چ له تاراوگه هه‌موو کات هه‌وڵی ئه‌وه‌ی داوه که له ته‌نیشت ده‌یان شرۆڤه‌و بابه‌تی به‌رۆژی سیاسی به‌شی فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بی کوردی به‌تایبه‌تی له بواری ئه‌ده‌بی به‌رگری فه‌رامۆش نه‌کا، ته‌رخان کردنی لاپه‌ڕه‌یه‌ک له چهندلاپهڕه به هونه‌رو ئه‌ده‌ب باس له‌وه‌ده‌کا که ئه‌و ڕاگه‌یاندنه هه‌وڵی خۆی داوه که ده‌رکراوێکی پرۆفشناڵی حیزبێکی به سیای و به مه‌سئولیه‌ت بێ.
به هه‌ڵسه‌نگاندنێکی خێرای به‌شێکی به‌رچاو له قه‌ڵه‌مبه‌ده‌ستانی لاوی رۆژهه‌ڵاتی مه‌به‌ست به‌ره‌ی چواره‌م و سێیه‌می دوای کۆماری کوردستان له رۆژنامه‌ی کوردستان جێگه‌ی په‌نجه‌ی قه‌ڵه‌میان دیاره ئه‌میش پرسیارێک ده‌خوڵقێنێ،، که بۆ حیزبی دیموکراتی کوردستان؟ بۆ رۆژنامه‌ی کوردستان؟ وه‌ڵامه‌که‌شی ئه‌وه‌یه حیزبێک کە بیرکردنەوەی له چوارچێوهیەکی نه‌ته‌وه‌خوازیدا بێ، بێ گومان راگهیاندهکهشی هه‌ر به‌ره‌و ئه‌و ئاقاره ده‌چێ.
رۆژنامه‌ی کوردستان به خوڵقاندنی به‌ستێنێک بۆ نووسراوه‌و بابه‌تی ئه‌ده‌بی و هونه‌ری به پێی توانای توانیویه‌تی هه‌ڵگری به‌شێک له بارگرانی ئه‌ده‌ب و وێژه‌ی به‌رگری بێ.
ده‌توانی یه‌کێک له هاورێیانی تا ئێستا وه‌فادر بۆ ئه‌ده‌بی به‌رگری به‌تایبه‌تی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ، ناوی رۆژنامه‌ی کوردستان بێ و هه‌وڵه‌کانی ئه‌و بڵاوکراوه‌یه که سه‌ره‌ڕا به‌ربه‌ست و گرفته‌کانی له بواری له‌چاپدان و ده‌رچوون به‌ڵام قه‌ت به‌رانبه‌ر به ئه‌رکی خۆی وه‌کوو زمانحاڵی حیزبێک که خه‌ونێکی فره ره‌هه‌ند وگه‌وره‌ی هه‌یه که‌مته‌رخه‌م و خه‌مسارد نه‌بووه.
لێره‌دا جێی ئاماژه‌یه و ئه‌وه خاڵێکی گرینگه کە وه‌بیری بهێنمه‌وه که رۆژنامه‌ی کوردستان هیچ کات خۆی به ده‌رکراوێکی سرف و توخ سیاسی نهبهستووتهوه، به‌ڵکوو به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و رۆژنامه‌یه به له‌به‌رچاو گرتنی پانتایی فیکر‌و هزری سیاسی حیزبی به مه‌شوور وخه‌مخۆری دیموکراتی کوردستان ئه‌وه که‌لێن و دهروهچهیان ئاوه‌ڵه هیشتووه که بواری فه‌رهه‌نگ و هونه‌ریش گه‌شه بکا، به له به‌رچاو گرتنی ئه‌م واقعیەته سیاسییه که هه‌ر بیرۆکه‌یه‌کی سیاسی ده‌بێ له رێگای خۆیه‌وه بچێته ناخی کۆمه‌ڵگه‌وه که یه‌کێک له ویسته سیاسییه‌کانی گه‌لی کورد پرسی مافخوازنهو شووناسخوازنهیه که گرێدراوه به هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی ،بۆ بووژاندنه‌وه‌ی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌ییش پیوێستی به‌هونه‌رو ئه‌ده‌بی نهتهوهیییه که به‌رچاوترینی ئه‌ده‌بی به‌رگرییه.
ئه‌ده‌بی به‌رگریش به پێی ئه‌و پێناسانه که بۆی کراوه شێوه هونه‌رێکی مافخوازانه‌یه که باس له کۆمه‌ڵێک مافی به‌رهه‌ق وسه‌ره‌تایی مرۆڤه‌کان ده‌کا و رۆژنامەی کوردستانیش لە مێژووی خۆیدا ڕاست له‌و بواره‌دا هه‌وڵی داوه.
کۆتا قسه به ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ک له مێژووی ده‌سپێک و وه‌شان و چاپی رۆژنامه‌ی کوردستان به‌هه‌موو له‌مپه‌ر و کوسپهکانیهوه ده‌توانین به راگه‌یاندنێکی فره‌چه‌شن و جێگه‌ی پشبه‌ستنی بزانین له زۆر بواره‌وه ، له قوناخه سیاسییه‌کانی کوردستانه‌وه بگره تا هه‌ڵوێسته میژوویییهکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان و له هه‌موو گرینگتر ئه‌و گرینگی وبایه‌خ دانه‌یه که رۆژنامه‌ی کوردستان به قه‌د توانای خۆی به ئه‌ده‌بی به‌رگری داوه هه‌ر هیچ نه‌بی له زیندووهیشتنهوهی زمان و وێژه‌ی کوردی ماندوویینهناسانه هه‌وڵی بۆ داوه ئه‌ویش هه‌روه‌ک له‌دێڕه‌کانی سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێدا به‌شێکی هه‌ر گرینگه له ئه‌ده‌بی به‌ره‌نگاری واته زیندوو هێشتنه‌وه‌ی زمان و ئه‌ده‌بی نه‌ته‌وه‌یی و به کار هێنانی له ره‌هه‌ندی یه‌کخستنی چین وتوێژه‌کانی کۆمه‌ڵگه بۆ خه‌بات و تێکۆشانی سیاسی و فه‌رهه‌نگی.
سەرچاوە: ڕۆژنامەی کوردستان ژمارە ٧٠٠