به‌شدارانی به‌ڕێز
مێوانه به‌ڕێزه‌کان
ئیزن ده‌خوازم له لایه‌ن دفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان پیرۆزبایی دیاری کردنی ڕۆژی دامه‌زراندنی ڕێکخراوی یه‌کێتی لاوان له سه‌رجه‌م لاوانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان‌و ئه‌ندامانی ئەو ڕێکخراوەیە لەهەر جیگایەک هەن بکەم و له هه‌مان کاتدا دهستخۆشیو ماندوونه‌بوونی بە به‌ڕێوه‌به‌ری لاوان دەڵێم که به دیاری کردنی هه‌یئه‌تێک هه‌وڵێکی زۆریاندا به خوێندنه‌وه‌و موتالای مێژووی حیزب‌و خه‌باتی گه‌لی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، مێژووی لاوان‌و ده‌سپێکی ئه‌و مێژوویه ده‌ست نیشان بکه‌ن که به‌و ئاکامه گه‌یشتن رۆژی ٢٢ی خاکه‌لێوه ١٣٢٢وهک ڕۆژی دامه‌زرانی ئه‌و ڕێکخراویه دیاری بکه‌ن.
به‌ڕێزان:
له هه‌ر وڵات‌و کۆمه‌ڵگایه‌کدا لاوان سه‌رمایه‌ی دواڕۆژی ئه‌و وڵاته‌ن‌و مێژووی مرۆڤایه‌تی ئه‌وه‌مان نیشان ده‌دا که لاوان له سه‌ر زۆربه‌ی زۆری ئاڵۆگوڕه سیاسی‌و کۆمهڵایهتیو ئابوورییه‌کان کاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆیان هه‌یه، هه‌ر بۆیه له مێژه گوتراوه ئەو کۆمه‌ڵگایه زیندوویه‌و به‌ره‌و گه‌شه کردن ده‌ڕوا که لاوان دینامیزمی حه‌ره‌که‌تی ئه‌و کۆمهڵگایهبن. کاتێک به مێژووی هاوچه‌رخماندا ده‌چینه‌وه ئه‌و ڕاستیه‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێت که له سه‌رده‌می خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی‌و نیشتمانی کۆمه‌ڵه‌ی ژێ-کافدا ڕێبه‌رانی ئه‌و ڕێکخراویه هه‌ستیان به توانا‌و لێهاتوویی لاوان کردووه، هه‌ربۆیه هه‌وڵیان داوه لاون بێننه ڕیزی خۆیان. به پێی به‌ڵگه‌کان ڕێکخراوێک که پێشتر له لایه‌ن لاوانی بهههستو نیشتمان په‌روه‌ر له شاری مه‌هاباد به ناوی سازمانی جه‌وانانی کورد پێک هاتبوو له ساڵی ١٣٢٣ په‌یوه‌ستیان کرد به کۆمه‌ڵه‌ی ژ-ک و هه‌تا ساڵی ١٣٢٤ که حیزبی دێموکراتی کوردستان له سه‌ر پایه‌و بناخه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی ژ-ک و له سه‌ر ده‌ستی به‌ڕیوه‌به‌رانی ئه‌و ڕێکخراوەیه دامه‌زرا، سازمانی جه‌وانانی کوردیش هاتە ژێر چه‌تری حیزبی دێموکراتی کوردستان و به‌ڵگه بۆ ئه‌وه که حیزبی دێموکراتی کوردستان خاوه‌نی مێژوو و خه‌باتی کۆمه‌ڵه‌ی “ژ-ک”ـه زۆرن، بەڵام لیرەتەنیا بەسندە بەنموونەیەک دەکەم. بابه‌تێک له ڕۆژنامه‌ی کوردستانی ساڵی ١٣٢٥ ژماره ٧٩دا بڵاو بوه‌ته‌وه که باس له به‌ڕێوه چوونی رێووڕه‌سمی ٢٥ی گه‌لاوێژ ساڵڕۆژی دامه‌زرانی حیزب ده‌کاو ده‌ڵێ: به بۆنه‌ی ٥ ساڵه‌ی دامه‌زرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان له سه‌عاتی ١ی دوای نێوه‌ڕۆ هه‌تا ١٢ی شه‌و له بەرهەیوان وحەساری پیشەوا له شاری مه‌هاباد شایی‌و شیرینی خواردن و چراغان بووه‌و ئه‌و به‌ڵگه‌یه سه‌لمێنه‌ری ئه‌و ڕاستیه‌یه که حیزبی دێموکراتی کوردستان میراتگه‌ری کۆمه‌ڵه‌ی “ژ-ک”ـه‌و ئه‌گه‌ر وایه ڕێکخراوی لاوانیش له‌و مێژووه به‌ده‌ر نیه.
ئەگەر ئەو میژووەمان قەبووڵ بێ کە لاوان له سه‌رده‌می کۆمه‌ڵه‌ی ژ-ک له سه‌ر ده‌ستی کۆمه‌ڵێک لاوی بهههستو نیشتمان پهروهرلەشاری مەهاباد دامه‌زراوه، دەبی ئەوشمان قەبوول بێ کە قۆناغی کاری ئه‌ساسی‌و به‌رچاوی لاوان له‌و کاته‌وه ده‌ست پێده‌کا که کۆماری کوردستان له سه‌ر ده‌ستی حیزبی دێموکراتی کوردستان دادهمهزرێو له‌و سه‌رو به‌نده‌دایه که لاوان زیاتر هه‌ست به خۆیان دهکهنو ئازایانه‌و چالاکانه به‌شداری کار‌و تێکۆشانی کۆماری کوردستان ده‌بن. له ڕۆژنامه‌ی کوردستان زمانحاڵی حیزبی دێموکرات وتار‌و بابه‌تی زۆری تێدایه که باس له کار‌و چالاکی لاوان ده‌کاو له هه‌مان حاڵ‌دا ئهرکو وه‌زیفه‌یان وەبیر دێنێته‌وه.
دوای ڕووخانی کۆماری کوردستان به داخه‌وه شاهیدی ئه‌وه ده‌بین که ڕێکخراوی لاوانیش وه‌ک هه‌موو ڕێکخراوه‌کانی دیکه‌ی حیزب کار‌و تێکۆشانیان ده‌که‌وێته خەفاو نهێنی کاری، به‌ڵام دوای ڕووخانی رێژیمی پاشایهتیو ئاشکرابوونی کار‌و تێکۆشانی حیزب ڕێکخراوی لاوانیش ده‌بووژێته‌وه و ده‌ست ده‌کاته‌وه به کار‌و چالاکی بە تایبەتی لەنیولاوانداو، بەشداری چالاکانەدەکەن لەئەرکی رۆشنبیر کردنی کۆمەلگا بەتایبەتی خویندەوارکردنی مندالانی نەخویندەوار لە گوند‌و شارەکانی کوردستان ودەیان کاروچالاکی فەرهەنگی وکۆمەلایەتی دیکە لە سەرانسەری کوردستان بەریوە دەبن و له کاتی شه‌ڕی داسه‌پاو به سه‌ر کوردستاندا شان به شانی پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی دێموکراتی کوردستان له سه‌نگه‌ری دیفاع له شهرافهتو که‌رامه‌تی گه‌لی کورد به دژی سپای کۆماری ئیسلامی له به‌ره‌کانی شه‌ڕدا به‌شداریان کردوه‌و شه‌هیدو برینداریان داوه، له نێو لیستی شه‌هیداندا ده‌یان ئه‌ندامی ڕێکخراوی لاوان هه‌یه که ئازایانه دیفاعیان له مان‌و مه‌وجوودیه‌تی گهلو نیشتمان کردوه‌و به چه‌ندین ئه‌ندامی چالاکی لاوان له لایه‌ن دام‌و ده‌زگا ئیتلاعاتیه‌کانی کۆماری ئیسلامی گیراون‌و له زیندانه‌کاندا ئیعدام کراون‌و هه‌تا ئێستاش ڕێکخراوی لاوان به پێی ههلو مهرجو توانای خۆی له به‌ره‌پێشبردنی خه‌باتی مافخوازانه‌ی گه‌لی کورد له ته‌نیشت حیزبی دێموکراتی کوردستاندا چالاک بووه و درێژه‌ی به ئهرکو تێکۆشانی خۆی داوه.
خۆشه‌ویستان:
هه‌ر وه‌کی پێشتر باسم کرد دیاری کردنی رۆژێک بۆ رۆژی دامه‌زراندنی لاوان کارێکی هه‌روا سههلو ئاسان نه‌بووه‌و پێویستی به کاری بهردهوامو شێلگیرانه بووه که جێگای ده‌ست خۆشییه، به‌ڵام دیاری کردنی رۆژێک بۆ دامه‌زراندنی رێکخراوێکی وه‌ک لاوان کۆتایی کار نییه به‌ڵکوو سهرهتایهکە بۆ خوێندنه‌وه‌یه‌کی تر له‌و مێژووە، ئه‌و ئه‌رک وئامانجانەی که دامه‌زرێنه‌ران رێکخراوه‌که‌یان له سه‌ر دامه‌زراندووه واته ئه‌رکی زیاتر ده‌خاته سه‌ر رێکخراوی لاوانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان که‌هه‌م بتوانن خاوه‌نداریه‌تی لەومێژوو بکه‌ن که بۆیان به‌جێ ماوه‌و پهیامو راسپارده‌کان بپارێزن و له هه‌مان حالدا له‌گه‌ڵ واقعی ئه‌م رۆژی کوردستان بیانگونجێننو بیانسهلمێنن هه‌ر وه‌کی له رابردوودا سه‌لماندوویانه که شایانی هه‌ڵگری ئه‌و مێژووە پڕلە سەروهریهن. ئه‌رکی دیکه ئه‌وه‌یه که رێکخراوی لاوانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به ده‌رکی ئه‌و راستیه که لاوان سه‌رمایه‌ی دوارۆژی وڵاتن ده‌بێ له بواره جیاجیاکان دا هه‌وڵی زیاتر بدەن بۆ پێگه‌یاندنی لاوان‌و کار‌و تێکۆشانی ریکخراوی لاوان لێره‌و له نێوخۆی وڵات‌و له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ لاوان ببێته سه‌ر مهشقو جێگای ده‌رس لێوه‌رگرتن‌و رێکخراوی لاوان ده‌بێ هه‌وڵی زیاتر بده‌ن که هه‌ستی نیشتمانپهروهریو وڵات خۆشه‌ویستی له نێو لاوانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا زیاتر په‌ره بستێنی بۆ ئه‌وه‌ی له دوارۆژدا جڵه‌وه‌ی خه‌باتی پێشکه‌وتن خوازانه‌و ڕزگاریخوازانه‌ی گه‌لی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بە دەستەوە بگرن.لاوان لەرۆژهەلاتی کوردستان دەبێ ئەوراستییە بزانن کە حیزبێکی بەئەزموون وبەرپرسیار وەک حیزبی دیموکراتی کوردستان لە پشتیانە .هەر وەکی لە دامەزراندن وپێ گرتنی ریکخراوی لاوان‌دا حیزبی دیموکرات رۆلی سەرەکی گیراوە لەومەو بەدواش هەر وەک پێشوو بە هەمووئیمکاناتەوە لەگەلیانەولە تەنیشتیان دەبێ. ئەوەی بۆ حیزبی دیموکرات گرینگە لەو رۆژەدا کە رۆژی دیاری کردنی دامەزرانی یەکیتی لاوانە، ئەوەیە کە یەکیتی لاوان لە جاران دەبی چالاک‌تر وفعالتر بن ورۆل ونەقشیان لە روداوەسیاسی و کۆمەلایەتییەکان لەرۆژهەلاتی کوردستان دیاروبەرچاوتر بی، ریکخراوی لاوان وهەمووریکخراوە سینفیەکان کاتیک دەتوانن ئومێدەوار بن بە وەدیهاتنی ئامانجە سینفییەکەی خۆیان کە پرسی نەتەوەیی چارەسەرکرابێ ولەوڵات دا ئازادی ودیموکراسی دەستەبەر ببی، ئەگەر وایە بەهەموو لایەکمان دەبێ لە هەوڵی ئەو ئامانجە پیرۆزودابین. چونکە ئەو کات کە چارەنووسی سیاسی خۆمان بەدەستی خۆمان بووهەمووسینفەکانی کۆمەلگادەتوانن بە ئامانجەکانی خۆیان بگەن.
لەکۆتاییداجاریکی دیکە پیرۆزبایی رۆژی دامەزرانی یەکیتی لاوان لە سەرجەم ئەندامان ولاینگرانی ئەوریکخراوە دەکەم وهیوا خوازین بە کار وتیکۆشانی بێ وەچان ئایندەیەکی گەش بۆ خۆیان ونەوەکانی داهاتوولە کوردستان دابین بکەن.
بەهیوای سەرکەوتن و وەدیهێنانی ئامانجەکانی کۆماری کوردستان
دەفتەری سیاسی حیزبی دیموکراتی کوردستان
١٣٩٤/٢/٣