پاپۆڕەكانی ئێران لە کهناراوهکانی یەمەنەوە بەرەو ئێران گەڕانەوە.
كاربەدەستە پایهبهرزهکانی وەزارەتی بەرگریی ئامریكا دەڵێن ئەم پاپۆڕه جهنگییانەی ئێران كە گومانی هەڵگرتنی چەكو تەقەمەنی بۆ حوسییەكانی یەمەنیان لێ دەكرا، ڕێگەی خۆیان بەرەو ئێران گۆڕیوە.
ئەم ڕووداوە دوو ڕۆژ پاش ئەوە بووە كە باراك ئۆباما، سەركۆماری ئامریكا ڕایگهیاند دەوڵەتەكەی لە پەیامێكی ڕاستەوخۆو ڕاشکاوانهدا، ڕێژیمی ئێرانی وریا كردۆتەوە كە خۆی لە ناردنی چەكو تەقەمەنی بۆ یەمەن بەدوور ڕابگرێ.
هاوكات لەگەڵ ئەم قسانەی ئۆباما، سەرهەنگ ئێستیو وارن، وتەبێژی “پێنتاگۆن”یش لە كۆبوونەوەیەكی ههواڵنێراندا ڕایگەیاندبوو كە وهرێکهوتنی كاروانی گەورەی پاپۆڕە بارهەڵگرەكانی ئێران لە “دەریای عەرەب”دا بۆتە هۆی ئەوەی كە ویلایهته یەكگرتووەكان، كۆمەڵێكی زیاتر لە پاپۆڕە شەڕكەرەكانی خۆی لە دەوروبەری وڵاتی شەڕلێدراوی یەمەندا جێگیر بكا.
جێی باسە ناوی فڕۆكەهەڵگری “ئێس تێئۆدۆر ڕۆزوێلت” و ناوی مووشەك هاوێژی “یوو ئێس ئێس نۆرماندی” لە مەودای ٣٢٠ كیلۆمیتری پاپۆڕەكانی ئێراندا جێگیر بوونو لە ڕێگەی ئاسمانییەوە چاوەدێرییان بەسەر چالاكییەكانی ناوگانی ئێراندا کردوه.