عەلی تەیب نیا، وەزیری ئابووریی ئێران دهڵێ دەوڵەتی هیند زیاتر له 7 میلیارد دۆلار قهرزی ئێرانی له لایه.
وەزیری كاروباری ئابووری و دارایی ئێران لە هەمان كاتدا كە باسی لە بەرنامەكانی دەوڵەتی حەسەن ڕووحانی بۆ كەمكردنەوە به پشتبەستنی داهاتی ئەم وڵاتە بە نەوت كردووە، جەختیشی كردۆتەوە كە داهاتەكانی نەوتیش بە تەواوی نهگهڕاوهتهوه بهر دهستی دهوڵهت.
هەر لەم پێوەندییەدا، “نیرمالا سیسار ئەمان” وەزیری بازرگانیی هیند، لە دوایین ڕۆژەكانی مانگی ڕەشەممەی ساڵی ٩٣دا بە هەواڵدەریی ڕۆیتێرزی ڕاگەیاندبوو كە وڵاتەكەی ٨ میلیارد و ٨٠٠ دۆلار قەرزی نەوتی ئێرانی لە سەرە.
لە لایەكی دیكەشەوە هادی قەوامی، ئەندامی چاوەدێری مەجلیس لە شوورای پووڵو ئیعتیبار ئاشکرای کردوه كە وڵاتی چینیش ٥٠ میلیارد دۆلار بە ئێران قەرزدارەو حەوتووی ڕابردووش هەواڵدەریی مێهر بە بڵاوكردنەوەی ڕاپۆرتێك لە زمان مۆحسێن قەمسەری، بەڕێوەبەری كاروباری نێودەوڵەتیی شیركەتی میللی نەوتی ئێران، نووسیبووی ئهو پاڵاوگەو کۆمپانیا پێترۆشیمییانهی لهگهڵ ئءران سهودایان بووه ١٥ تا ١٨ میلیارد دۆلار بە ئێران قەرزدارن.
شایانی باسە لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا، بەهۆی چڕ بوونەوەی گەمارۆ ئابوورییهکانی کۆمهڵگای جیهانیو گەمارۆ یەكلایەنەكانی ئامریكاو یەكیەتیی ئورووپا، بهشێکی زۆر لە داهاتی ئێران كە لە ڕێگەی فرۆشتنی نەوتو گازهوه دەستی دەكەوت، لەلای زۆر له وڵاتانی کڕیاری نهوتی ئێران ڕاگیراونو ڕێگە بە كۆماری ئیسلامی نەداروە ئەم داراییانە بۆ وڵاتی خۆی بگەڕێنێتەوە و كەلكیان لێ وەربگرێ.