سەرەڕای گرژییە سیاسییەكانی ئەم دواییانە لە پێوەندییەكانی نێوان ئامریكا و ئیسراییلدا، هاوكارییە نیزامییەكانی ئەم دوو وڵاتە هەر وەك خۆیان ماونەتەوەو جۆ بایدێن، سەركۆماری ئامریكا بەڵێنی داوە كە شەڕكەرە هەرە پێشكەوتووەكانی “ئێف ٣٥” ڕادەستی ئیسراییل بکرێ.
جۆ بایدێن، جێگری سەركۆماری ئامریكا لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی سەربەخۆیی ئیسراییلدا جەختی لهسهر پاراستنی ئەم وڵاتە لهلایهن ئهمریکاوه كردەوە. بایدێن لەم ڕێوڕەسمەدا كە لە باڵوێزخانەی ئیسراییل لە واشنگتۆن بەڕێوەچوو، بەڵێنی بەم وڵاتەدا که لە بواری نیزامی لە ناوچەدا دەبێ لە سەروو وڵاتانەوە بێ.
جێگری باراك ئۆباما هەروەها بەڵێنی دا وڵاتەكەی فڕۆكەی شەڕكەری ئێف ٣٥ بە ئیسراییل بدا و هەروەها گوتی لە ساڵی داهاتوودا جێتە شەڕكەرەكانی ئێف ٣٥، که له ئێستادا باشترین فڕۆکهی جهنگیی دنیان دهدرێته ئیسڕائیلو بەم شێوەیە ئیسراییل تەنیا وڵاتێك دەبێ كە لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست نەسلی پێنجەمی ئهو جۆره فڕۆكەیهی دهبێ.
کارناسانی نیزامی دهڵێن وێدەچێ بهشداریی جۆ بایدێن لە ڕێوڕەسمی سەربەخۆیی ئیسراییل هێندێك لە گرژییەكانی نێوان ئامریكاو ئیسراییلی كەم کردبێتهوه.
وڵاتی ئیسراییل لە ساڵی ٢٠١٠ی زایینی بۆ كڕینی ١٩ فڕۆكەی جێتی ئێف ٣٥ بە بڕی ٢ میلیاردو ٧٥ میلیون دۆلار گرێبەستی لەگەڵ ئامریكا ئیمزا کردبوو.
شایانی باسە كە یەكەم فڕۆكەكانی ئێف ٣٥ له سهرهتای ساڵی ٢٠١٦ دا ڕادهستی ئیسراییل دهکرێو قەرارە تا ساڵی ٢٠٢١ هەموو ئەم فڕۆكانە بگاته دهستی ئهم وڵاتە