بەڕێوەبەرێكی پلەبەرزی ڕووسی ئاشکرای کردوه که نزیك بە 2 میلیارد یۆرۆ لە پووڵو سامانی بابەك زەنجانی لە یەكێك له بانكەكانی ڕووسیە دایە.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیقتساد نیوز، ماوەیەك لەوەپێش بەڕێوەبەرانی شیركەتی “زەر نەوتی ڕووسیە” كە بۆ وتووێژ لەسەر كڕینو فرۆشتنی نەوت و گاز بۆ ئێران هاتبوون، لەگەڵ شیركەتی میللیی نەوتو گازی ئێران وتووێژیان كردوه یەكێك لە بەڕێوەبەرانی ئەم شیركەتە ئاشکرای کردوه که كە بانكێكی ڕووسی زیاتر لە ٢ میلیارد یۆرۆی بابەك زەنجانیی لەبەر دەست دایە.
ئهو ههیئهته داوای لە بەڕێوەبەرانی شیركەتی نەوتو بانكی ناوەندیی ئێران كردووە كە بۆ وتووێژ لەم بارەیەوە سهردانی ڕووسیە بكەن.
لە لایەكی دیكە سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە یەك ساڵ لە دەسبەسەركرانی بابەك زەنجانی، سەرۆكی ڕێكخراوی دابینكردنی كۆمەڵایەتی دەڵێ هێشتا چەكەكانی ئەم ڕێكخراوە لە لای بابەك زەنجانینو بۆ ئەم ڕێكخراوە نەگێردراونەتەوە.
پێشتر سەعید مورتەزەوی، سەرۆكی پێشووی ڕێكخراوی دابینكردنی كۆمەڵایەتی، بڕیاری دابوو كە ١٣٨ شیركەتی ئەم ڕێكخراوە بە بابەك زەنجانی بدا و ٥ چەكی تەزمینی بە بڕی ٤٤٢ میلیارد یهنی ژاپۆن بەبڕی ٥ میلیون دۆلار بە ناوبراو دراوە.
بابەك زەنجانی بازرگانی ئێرانی تا پێش دەوڵەتی ئەحمەدی نژاد چالاكێکی ئابووری بوو بەڵام لە سەردەمی دەسەڵاتدارێتیی ناوبراودا وهک یهکیک دەوڵەمەندترین سەرمایەگوزارانی مێژووی ئێران ناوبانگی دهرکرد. ناوبراو ههروهها یەكێك لە گەورەترین تاوانبارانی گەندەڵیو ڕانتخۆریی مێژووی ئێرانە له ئێستادا له زیندان دایه.