یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌بۆنه‌ی ٧٢ ساڵه‌ی یادی دامه‌زرانی ڕێکخراوه‌که‌یان ڕێوڕه‌سمێکی به‌ڕێوه برد.
له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا که دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنجشه‌ممه، ٣ ی بانه‌مه‌ڕو به‌به‌شداریی سه‌دان که‌س له ئه‌ندامانی یه‌کیه‌تیی لاوان، کادرو پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان‌و کۆمه‌ڵێک که‌سایه‌تیی سیاسی و میوان به‌ڕێوه‌چوو، یادی دامهزرانو دامه‌زرێنه‌رانی یه‌کیه‌تیی لاوان به‌رز ڕاگیرا.
له سه‌ره‌تای ئه‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا که به سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی ئه‌ی ڕهقیبو ڕاگرتنی چه‌ند ساتێک بێده‌نگی بۆ ڕێزگرتن له یادو بیره‌وه‌ریی شه‌هیدانی کوردستان ده‌ستی پێ‌کرد، په‌یامی سکرتارییه‌تی یه‌کیه‌تیی لاوان، له‌لایه‌ن پێشه‌وا عه‌لیپوور، سکرتێری ئه‌و رێکخراوه‌یه خوێندرایه‌وه.
پێشه‌وا عه‌لیپوور له سه‌ره‌تای قسه‌کانیدا به ئاماژه به چۆنیه‌تی دیاریکردن‌و ساغبوونه‌وه له سه‌ر ڕۆژی ٢٢ ی خاکه‌لێوه‌ی ١٣٢٢ وه‌ک ڕۆژی دامه‌زرانی یه‌کیه‌تیی لاوان گوتی ئه‌و مێژووە پرسیار و گریمانەی زۆری لەسەر بوو، هەربۆیەش با لاوانی رۆژهەڵاتی کوردستان و خاوەنی راستەقینەی یەکیهتییهکەیان دڵنیابن کە هەموو لێکدانەوەو لێکۆڵینەوەیەکمان لەسەر دیاری کردنی ئه‌م رۆژه کردوەو راوێژی تەواومان لەگەڵ دەفتەری سیاسی‌و تێکۆشه‌رانی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستان کردوەو دوای له‌به‌رچاوگرتنی هه‌موو بەڵگەکان له‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره ساغ بووینه‌ته‌وه.
سکرتیری یه‌کیه‌تیی لاوان له به‌شیکی دیکه‌ی قسه‌کانیدا گوتی یەکیه‌تیی لاوان هێزێکی مرۆیی گەورەی بەبزوتنەوەی رزگاریخوازی نەتەوەیی لەرۆژهەڵاتی کوردستان به‌خشیوه‌و بەشێکی به‌رچاو له سه‌رکرده‌کانی حیزبی دێموکرات لە یەکیه‌تیی لاوانەوە پێگەیشتوون، هەربۆیەش بەمافی خۆمانی دەزانین وەکوو لاو، نەک هه‌ر بەشداری راستەوخۆی بڕیارە چارەنووسسازەکان بین، بەڵکو دەبێ پێگەیەکی تایبەت لەپارێزگاریکردنی رۆژهەڵاتمان بۆ دیاری بکرێ بۆ ئەوەی هەستە بزوێنەرەکەی لاوانی رۆژهەڵات تێکەڵ بە ئانارشیستییەت نەکرێ و دواتر بەرهەمەکەی نەکەوێتە جوغرافیاییەکی دیکەی کوردستان.
پێشه‌وا عه‌لیپوور جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که یەکیه‌تیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان و بزوتنەوەی رزگاریخوازی نەتەوەیی لەرۆژهەڵاتی کوردستان بەپێشەنگی حیزبی دێموکرات، باوەڕی بە دامەزراندنی دەوڵەت نەتەوە هەیە و لەسەر ئەرزی واقعیشدا پێشەوا قازی محەمەد هەنگاوی بۆ هەڵێنا که به‌داخه‌وه بەرژەوەندی زلهێزەکان، دەوڵەتە کوردییەکەی کوردستانی هەڵوەشاند، بەڵام درەنگ یان زوو دەوڵەت نەتەوە لەسەر بنەمای دوو چەمکی سەرەکی خاک و خەڵک دروست دەبێت و دەبێ دروستیش بێ.
دوای په‌یامه‌که‌ی سکرتێری لاوان سروودی لاوی دێموکرات” له‌لایه‌ن کۆرسی کۆڕی هونه‌ریی لاوان‌و حیزبی دێموکڕاته‌وه پێشکێش کراو دواتر په‌یامی ده‌فته‌ری سیاسیی به‌بۆنه‌ی ئه‌و کۆڕیاده له‌لایه‌ن عومه‌ر باڵکی، ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکڕاته‌وه خوێندرایه‌وه.
عومه‌ر باڵکی وێڕای پیرۆزبایی ئه‌و بۆنه‌یه له ئه‌ندامای یه‌کیه‌تیی لاوان به جه‌ختکردنه‌وه له سه‌ر ڕۆڵی لاوان له بزووتنه‌وه‌ی سیاسی‌و نه‌ته‌وه‌ییدا گوتی له سه‌رده‌می خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی‌و نیشتمانی کۆمه‌ڵه‌ی ژێ-کافدا ڕێبه‌رانی ئه‌و ڕێکخراویه هه‌ستیان به توانا‌و لێهاتوویی لاوان کردووه، هه‌ربۆیه هه‌وڵیان داوه لاون بێنه ڕیزی خۆیان. به پێی به‌ڵگه‌کان ڕێکخراوێک که پێشتر له لایه‌ن لاوانی بهههستو نیشتمان په‌روه‌ر له شاری مه‌هاباد به ناوی سازمانی جه‌وانانی کورد پێک هاتبوو له ساڵی ١٣٢٣ په‌یوه‌ستیان کرد به کۆمه‌ڵه‌ی ژی-کاف و هه‌تا ساڵی ١٣٢٤ که حیزبی دێموکراتی کوردستان له سه‌ر پایه‌و بناخه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی ژێ- کاف و له سه‌ر ده‌ستی به‌ڕیوه‌به‌رانی ئه‌و ڕێکخراویه دامه‌زرا سازمانی جه‌وانانی کوردیش هاته ژێر چه‌تری حیزبی دێموکراتی کوردستان.
ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به ئاماژه به قۆناغه‌کانی خهباتو تێکۆشانی یه‌کیه‌تیی لاوان له به‌ستێنی خهباتو بزووتنه‌وه‌ی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان گوتی: دیاریکردنی رۆژێک بۆ رۆژی دامه‌زراندنی لاوان کارێکی هه‌روا سههلو ئاسان نه‌بووه‌و پێویستی به کاری بهردهوامو شێلگیرانه بووه که جێگای ده‌ست خۆشیه، به‌ڵام دیاری کردنی رۆژێک بۆ دامه‌زراندنی رێکخراوێکی وه‌ک لاوان کۆتایی کار نییه به‌ڵکوو سه‌ره‌تایه‌ک بۆ خوێندنه‌وه‌یه‌کی تر له‌و مێژووە، ئه‌و ئه‌رک وئامانجانەی که دامه‌زرێنه‌ران رێکخراوه‌که‌یان له سه‌ر دامه‌زراندووه واته ئه‌رکی زیاتر ده‌خاته سه‌ر رێکخراوه‌ی لاوانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان که‌هه‌م بتوانن خاوه‌نداریه‌تی لەومێژووه بکه‌ن که بۆیان به‌جێماوه‌و پهیامو راسپارده‌کان بپارێزن و له هه‌مان حالدا له‌گه‌ڵ واقع ئه‌م رۆژی کوردستان بیانگونجێننو بیانسهلمێنن هه‌ر وه‌کی له رابردوودا سه‌لماندووتانه که شایانی هه‌ڵگری ئه‌و مێژوو پڕ سەروهریهنو ئه‌رکی دیکه ئه‌وه‌یه که رێکخراوی لاوانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به ده‌رکی ئه‌و راستیه که لاوان سه‌رمایه‌ی دوارۆژی وڵاتن ده‌بێ له بواره جیاجیاکان دا هه‌وڵی زیاتر بدەن بۆ پێگه‌یاندنی لاوان‌و کار‌و تێکۆشانی ریکخراوی لاوان لێره‌و له نێوخۆی وڵات‌و له ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
عومه‌ر باڵکی جه‌ختی کرده‌وه رێکخراوی لاوان ده‌بێ هه‌وڵی زیاتر بده‌ن که هه‌ستی نیشتمانپهروهریو وڵات خۆشه‌ویستی له نێو لاوانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا زیاتر په‌ره بستێنی بۆ ئه‌وه‌ی له دوارۆژدا جڵه‌وه‌ی خه‌باتی ڕزگاریخوازانه‌ی گه‌لی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بگرنه ده‌ست.
خوێندنه‌وه‌ی ناوی ئه‌و لایه‌نانه‌ی په‌یامی پیرۆزباییان بۆ ئه‌و یاده ناردوه، پێشکێش کردنی چه‌ند گۆرانی و سروود له‌لایه‌ن حه‌مه‌ده‌مین، ئاوات بۆکانیو کۆمار به‌هاری خه‌ڵاتکردنی سێ ئه‌ندامی لاوی پڕکاری یه‌کیه‌تیی لاوان له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ریی ئه‌و رێکخراوه‌یه‌و هه‌روه‌ها چه‌ند تابڵۆیه‌کی هه‌ڵپه‌رکێی گڕووپی لاوان بڕگه‌کانی دیکه‌ی ئه‌و ڕیوڕه‌سمه بوون.
شایانی باسه ڕێوڕه‌سمی ٧٢ ساڵه‌ی یادی دامه‌زرانی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکڕاتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به شادی‌و شایی به‌شداران کۆتایی پێهات.