ڕێگه‌نه‌دان به ناشتنی ته‌رمی هونه‌رمه‌ندی کۆچکردوو ئه‌رسه‌لان قانع زاده له گۆڕستانی شاعیرانی مه‌هاباد ناڕه‌زایه‌تیی چالاکانی ئه‌ده‌بیی ئه‌و شاره‌ی لێکه‌وته‌وه.
هه‌رمان وه‌تمانی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بیی موکریانو له چالاکانی فهرههنگیو ئه‌ده‌بیی شاری مه‌هاباد به بڵاوکردنه‌وه‌ی نامه‌یه‌کی سه‌رئاوه‌ڵا ڕه‌خنه‌ی له‌و بڕیاره‌ی هه‌یئه‌ت ئۆمه‌نای گۆڕستانی شاعیرانی مه‌هاباد گرتوه.
هه‌رمان وه‌تمانی ده‌ڵێ خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی١٣٨٨ شاعیر و نووسه‌ر و ئه‌ندامی دێرینی ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بیی مه‌هاباد ئه‌بووبه‌کر ڕه‌شیدزاده ناسراو به فۆرات کۆچی دوایی کرد به‌ڵام ئه‌وان به بیانووی ئه‌وه که ئه‌م شاعیره به‌رهه‌مه شێعرهییهکانی یان کتێبه‌کانی چاپ نه‌کراون ئیزنی ناشتنیان له شوێنی گۆڕستانی شاعیران‌دا نه‌دا، هه‌روه‌ها چیرۆکنووسو ته‌نزنووسی جوانه‌مه‌رگ کاک جه‌عفه‌ر خزرپوور ئه‌قده‌م که بانهمهڕی١٣٩٢ به هۆی ڕووداوی هاتوچۆ گیانی له ده‌ست دا، دیسان ئیزنی ناشتنیان له گۆڕستانی شاعیران‌دا پێ نه‌داو پاساوی ئه‌وه‌یان هێناوه که به‌رهه‌می چاپ کراوی نییه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که مۆڵه‌تی چاپی کۆمه‌ڵه چیرۆک‌و ته‌نزه‌کانی پێش مه‌رگ وه‌رگرتبوو! پرسیار ئه‌وه‌یه که ئایا هه‌یئه‌ت ئۆمه‌نا هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی ئیزنی ئه‌وه‌یان داوه له گۆڕستانی شاعیران‌دا بنێژرێنو هێندێک گۆڕیان له گۆڕی خه‌ڵکی ئاسایی ناچێ‌و گومبه‌ز و قه‌فه‌زه‌ی پۆڵاییشیان هه‌یه، ئایا ئه‌وان هونه‌رمه‌ند و شاعیر و نووسه‌رن؟ ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌که‌ی به‌ڵێیه به‌رهه‌مه‌کانیان کوا؟! ناوبانگیان کوا؟!
هه‌رمان وه‌تمانی ده‌ڵێ ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بیی مه‌هاباد چه‌ند جار تۆمارنامه‌ی بۆ ئێوه نارد که تکایه ئه‌ندامانی ئه‌م هه‌یئه‌ته بناسێنن‌و چوارچێوه‌کانتان بۆ هونه‌رمه‌ندان و شاعیران و نووسرانی شار پێناسه بکه‌ن و هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی وه‌ک گه‌وره‌ترین ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی، ئه‌ده‌بیی و هونه‌ری له شاری مه‌هاباد مافی ڕه‌وای خۆیه‌تی ڕاوێژی له‌گه‌ڵ بکرێ‌و مافی ده‌نگدانی هه‌بێ که‌چی هه‌یئه‌ت ئۆمه‌نا یه‌ک جاریش وڵامی ئه‌و داوایه‌ی نه‌داوه.
ناوبراو له درێژه‌ی نامه‌که‌یدا ده‌ڵێ هێندێک پرسیاری گرینگ که بۆ زۆربه‌ی هونه‌رمه‌ندان و نووسه‌رانی شار ساز بووه ئه‌وه‌یه که پێویسته و‌ڵامیان بده‌نه‌وه که ئێوه (ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ت ئۆمه‌نا) هه‌ڵبژارده‌ی کێن؟ چۆنه شوێنێک که ئه‌رکی ڕاگه‌یاندنی هه‌یه چه‌ند ئه‌ندامی هه‌یئه‌ت ئۆمهنایه به‌ڵام ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی به ٢٢٠ شاعیر و نووسه‌ره‌وه که کارتی ئه‌ندامێتیان هه‌یه و لانیکه‌م ٢٠٠ که‌سیش کارتی ئه‌ندامێتیان نییه، هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نی شانۆ لانیکه‌م به ١٥٠ هونهرمهندهوهو ئه‌نجومه‌نی خۆشنووسی و سینه‌مای جه‌وان و هونهرهای ته‌جه‌سومی و مۆسیقا و به سه‌دان که‌سه‌وه مافی یه‌ک ده‌نگیان نییه؟
هه‌رمان وه‌تمانی له کۆتاییدا داوای کردوه که هه‌یئه‌ت ئۆمه‌نا به ڕاشکاوی وڵامی ئه‌و پرسیارانه بده‌نه‌وه و ئیزن بده‌ن نوێنه‌رانی هه‌ر کام له به‌شه‌کانی هونه‌ری شێعر و مۆسیقا و شانۆ بڕیار بده‌ن و چوارچێوه‌ێ نوێ تاریف بکه‌نه‌وه، ئێوه پێویسته له‌م سه‌رده‌مه‌دا گوێ له ده‌نگی خه‌ڵک بگرن و خۆتان بڕیار نه‌دن. چوون به هیچ چه‌شنێک ئێوه له هه‌ر ئاست و دهرهجهیهکیشدا بن، هه‌ڵبژارده‌ی خه‌ڵک و هونه‌رمه‌ندان و شاعیران و نووسه‌ران و ئه‌دیبانی شاری مه‌هاباد نین.
جێی بیرهێنانه‌وه‌یه که ڕۆژی چوارشەممە، ٢ ی بانەمەڕ بەهۆی وەرگەڕانی ماشێن هونه‌رمه‌ند ئه‌رسه‌لان قانع زاده گیانی له ده‌ست دا.