نه‌ورۆزی جامانه‌کان بیرۆکه‌ی هاوبه‌شی ڕێکخراوه سیاسی و مه‌ده‌نییه‌کانی کوردستان ، بۆ به هۆی شڵه‌ژاندن و تووڕه‌ی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کانی رێژیم.
دوابه‌دوای پێشوازی کردنی خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بۆ به‌ڕێوه بردنی نه‌ورۆزی هاوبه‌ش و یه‌کدڵ، به هێمای ئاگرو جامانه‌وه، هێزه سه‌رکوت‌که‌ره‌کانی رێژیم، ده‌ستیان دایه هه‌ڵکوتاندن و تێکدادانی رێوره‌سمی نه‌ورۆز.
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو له ناوچه جیاجیاکانی کوردستان له پێشوازی کردنی خه‌ڵک له نه‌ورۆزی کورده‌واریی که ئه‌مساڵ به شکۆ و هێمایه‌یه‌کی تایبه‌ته‌وه به‌رێوه چوو، تووڕه‌یی ناوه‌نده ئه‌منیه‌کانی لێکه‌وته‌وه.
نه‌ورۆزی جامانه‌کان، ناوه‌نده ئه‌منییه‌کانی رێژیمی شڵه‌ژاند و هێزەکانی ڕژیم ئێوارەی ٣٠ی ره‌شه‌مه لە شاردێی نێی مەریوان هەڵیان کوتایە سەر چەن هاووڵاتییەک و لە نێوانەدا ئارێز دانش خوێندکاری زانکۆ پەیام نووری مەریوان دەستەبەسەر کرا. ئارێزدانش لە کاتی دەستەبەسەرکرانەکەیدا قاچێکی دەشکێت و ئێستا لە نەخۆشخانەی شاری مەریوان بەستەبه‌سه‌ره.
هه‌روه‌ها ئێوارە رۆژی دووشەمە ٣٠ی ڕه‌شه‌مه پۆلێک لە لاوانی شامات دەستیان دایە چالاکییەک بۆ بەرز راگرتنی نەورۆزی جامانەکان.
لاوانی خوێنگەرمی شامات بە نووسینی “پیرۆز بێ نەورۆزی جامانەکان” ھەروەھا کردنەوەی ئاگر لە شوینە گشتیەکان و بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان یادی ئەو رۆژەیان بەرز راگرت.
له هه‌مان کات خه‌ڵکی له‌یلاخ به به‌ڕێوه بردنی نه‌ورۆز له گه‌وره‌دێی سیس له ناوچه‌ی له‌یلاخ هاو ده‌نگی خۆیانیان له گه‌ڵ هه‌ڵوێستی هاوبه‌شی رێکخراوه سیاسی و مه‌ده‌نییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌ربڕی و به ده‌ور ئاگری سووری نه‌ورۆز، یادی پیرۆزی نه‌ورۆزییان کرده‌وه.
زانیارییه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن له سه‌رجه‌م شار‌و گونده‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان سه‌ره‌ڕای جه‌وی ئه‌منییه‌تی پێشوازییه‌کی به‌رفراوان له نه‌ورۆز به هێمای جامانه‌وه کراوه.