به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو له ناوچه‌ی ڕەبەت ڕۆژی ٣٠/١٢/١٣٩٥ی هه‌تاوی كاك خدری عیسازاده خه‌ڵكی قه‌ڵاته‌سیانی ناوچه‌ی نه‌ڵێنی ره‌به‌ت و برای دوو پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستان به ناوه‌كانی ئیبراهیمی و ئه‌حمه‌دی عیسازاده ناسراوبه برایم قه‌ڵاته‌سیان و ئه‌حمه‌د قه‌ڵاه‌سیان له ته‌مه‌نی ٦٥ ساڵیدا به هۆی نه‌خۆشی كۆچی دوایی كرد.
كاك خدركه له بنه‌ماڵه‌یه‌كی نیشتمانپه‌روه‌ر له دایك ببوو، حیزبی دیموکراتی کوردستانی بە ڕووگەی خۆی دەزانی و دایمه دڵی له لای تێکۆشەرانی نەتەوەکەی بوو. کاک خدر بەو هۆیەوە كه دوبرای له ریزه‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستان دا بوون بەردەوام لە لایەن دام‌و دەزگاکانی دایم رێژیم ئازار و ئەزیەت دەدرا.
دەرگای ماڵی كاك خدر تا ئه‌و كاته‌ی ماڵیان له گوندی قه‌ڵاته‌سیان بوووناوچه‌كه به ده‌ست هێزی پێشمه‌رگه‌وه بوو، هه‌میشه بۆ کادر و پێشمەر