بە پێی هەواڵی گەیشتوو لە شاری مەریوان رۆژی ٣٠ی رەشەمە کە لە شار و ناوچەکانی کوردستان خەڵک بە خۆشییەوە پێشوازییان لە ساڵی تازە دەکرد، بەداخەوە بە هۆی تەقاندنی نارنجۆکی دەستساز لە گەڕەکی کوورەی مووسەوی مەریوان لاوێک دەبیتە قوربانی و گیانی لە دەستدەدا.
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە ئەو هاووڵاتییە بۆ خۆی کاری دروست کردنی نارنجۆکی دەست ساز بووە.
ئەم رووداوە ناخۆشە لە کاتێک دایە کە ماوەیەک پێش هاتنی بۆنەکانی نەورۆز چالاکانی مەدەنی داوایان لە خەڵکی رۆژهەڵات کرد کە بە شێوەی مەدەنیانەو بەدوور لە تەق وتۆق بە دەور ئاگری نەورۆز کۆببنەوە و لە جیاتی کڕینی تەقەمەنەی ناستاندار کە زیانی گیانی وجەستەیی لێدەکەوێتەوە جلی تازە بۆ هەژاران بکڕن.
شایانی باسە بە کار هێنانی تەقەمەنی و تەرقە تەقاندن لە بۆنەکانی سەری ساڵ هەموو سالێک کارەساتی هاوشێوەی لێدەکەوێتەوە.